رۆژی سێشەممە، بەرواری ١٢/١١/٢٠٢٤ کاتژمێر ١٠:٠٠ ی بەیانی بەکاتی (هەولێر) لە (هۆڵی کۆنفرانسی بەشی ماتماتیک لە کۆلێژی زانست)، سيمينارێک لەلایان لێژنەی چالاکیە زانستیەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێز د. مهدی خیری، ئەندام لە رێکخراوی هەسار بۆ زەوی، لەژێر ناونیشانی “سەرکردایەتی گەنجان و گۆڕانی کەشوهەوا” بەڕێوەدەچێت کە لەلایان بەرێز مامۆستا “گەشبین ئیدریس” پێشکەش دەکرێت. مەبەست له ئەنجامدانی ئەم سیمینارە هۆشیارکردنەوە و بەهێزکردنی گەنجانە بۆ بوون بە سەرکردە و پێشەنگ بۆ نەوەکانی داهاتوو، بەهێز کردنی زانیاری و لێهاتوویی پێویست بۆ گەنجان بۆ بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا
تێبینی: هاتن بۆ مامۆستایان و قوتابيانە
تێبینی پەیوەست بە تۆمارکردنی ئامادەبوونی بەشداربووان
لینکی خوارەوە بەکاردەهێنرێت بۆ خۆ تۆمارکردن. لینکەکە لە رۆژی چالاکیەکە و دوای کاتژمێر ١١:٣٠ی پێش نیوەڕۆ تا ١١:٠٠ی شەو کارا دەبێت. بەشداربووان پێویستە لەم ماوەیە ناوی خۆیان تۆماربکەن
بۆ خۆتۆمارکردن، ناوی سیانی بە زمانی ئینگلیزی و کۆدێک پێویست دەبێت. بۆ ئەو بەڕێزانەی لە دەرەوەی کۆلێژی زانست خزمەت دەکەن، پێویستە ئیمێل لە بۆشایی تەرخانکراو بنووسن
لە ماوەی سیمینار/وۆرکشۆپ و کاتێکی دیارینەکراو، لیژنەی چالاکیە زانستیەکانی کولێژ هەڵدەستێت بە دابەشکردنی کۆد
ئەم کۆدە بۆ تەنها یەک کەسە و ئەگەر دوو جار ئەم کۆدە داخل بكرێ، سيستەم ڕاستەوخۆ هەردوو ناو ڕەش دەكاتەوە
لێژنە بەرپرس نیە لە وونکردنی ئەم کۆدە لە لایان بەرێزتان و تەنها یەکجار وەردەگیرێت
ئەم کۆدە تەنها یەکجار و بۆ چالاکی دیاریکراو کار دەکات. بۆ چالاکی دواتر، کۆدی نوێ دابەش دەکرێ
بەو هیوایەی چالاکیەکان سودیان هە بێت بۆ گشت لایەک
https://forms.gle/4yA8G8WpZHU2ex2J8
لێژنەی چالاکیە زانستیەکانی کۆلێژی زانست
زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر