بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین (پرۆفیسۆر احمد دزەیی)، ئەمڕۆ (٤/٢٩) دووەمین ڤیستڤاڵی کۆمپیوتەر بە سەرکەوتوویی بەڕێوەچوو. ڤیستیڤاڵەکە لەلایەن سەرۆکی زانکۆ کرایەوە بە ئامەدەبوونی هەریەك لە بەڕێزان د. احمد کانی (بەرپرسی لقی (٢)ی پارتی دیموکراتی کوردستان) و یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆو د. هێرش (راگری کۆلیژی زانست)و د. دلێر (سەرۆکی بەشی زانستی کۆمپیوتەرو ئای تی).