خولی ناوبژیوانانی تێنس

خولی ناوبژیوانانی تێنس بەرێوەدەچێت

بەچاودێری لێژنەی ئۆڵۆمپی هەرێمی کوردستان ، بەسەرپەرشتی یەکێتی ناوەندی تێنسی کوردستان رۆژانی ھەینی و شەممە ٢٧-٢٨ی ١٢ ی ٢٠١٩ لە کۆلیژی زانست لەشاری هەولێر خولی ناوبژیوانی تێنس بەرێوەدەچێت

خولەکە لە ھەردوو رۆژ لە کاتژمێر ٩ی بەیانی تا ٥ ی وئێوارە بەردەوام دەبێت

لەخولەکەدا٢٠ ناوبژیوانان بەشدارن تێیدا لەکوڕان و کچان لەسەرجەم شارەکانی هەرێمی کوردستان

خولەکە بە ھەماھەنگی لەگەل یەکێتی تینسی عیراقی ئەنجام دەدرێت و دوو ناوبژیوانی نێو دەولەتی خولەکە بەرێوە دەبەن

لەکۆتایی خولەکەدا لەلایەن یەکێتی ناوەندی تینسی کوردستان و یەکێتی تێنسی عیراقی بروانامەی بەشداربوون بەبەشداربووان دەدرێت

Tags