ڤیستیڤاڵى ساڵانه‌ى جیۆلۆجى له كۆلێژى زانست به‌ڕێوه‌چوو
رێكه‌وتى 30/4/2019 به ئاماده‌بونى ( د.هێرش عمر عبدالله ) راگرى كۆلێژ‌و ( د.فرهاد ئه‌حمه‌د ) سه‌رۆكى به‌شى جیۆلۆجى و ژماره‌یه‌ك له مامۆستا‌و قوتابى ڤیستیڤاڵى ساڵانه‌ى جیۆلۆجى له به‌شى جیۆلۆجى كۆلێژى زانست به‌ڕێوه چوو شیاوى باسه قوتابى به‌شدار بوو تایبه‌ت به‌م ڤیستیڤاڵه زۆرێك له تواناكانى خۆیات ده‌رباره‌ى زانستى جیۆلۆجى خسته‌روو له وانه ناساندنى جۆره‌كانى به‌ردو پێكهاته‌و چینه‌كانى گۆى زه‌وى و دروست كردنى به‌نداوى بچوك وه نه‌خشاندنى هه‌موو ئه‌و روبارو به‌نداوانه‌ى كه‌له هه‌رێمى كوردستان و چه‌ند ناوچه‌یه‌كى جیهاندا هه‌ن له‌سه‌ر چه‌ند تاشه به‌ردێك له‌گه‌ڵ ئاماده‌كردنى چه‌ندین كارى ده‌ستى كه تاراددهیهكى باش بوونه جێى سه‌ره‌نجى ئاماده‌بووان .
راگه‌یاندنى كۆلێژى زانست