History

كۆلێژی په‌روه‌رده‌ ـ مه‌خمور

ده‌سپێكی دامه‌زراندنی كۆلێژی په‌روه‌رده‌ ـ مه‌خمور ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ساڵی 2012 – 2013، كه‌ بۆ یه‌كه‌م جار و له‌ چوارچێوه‌ی هه‌وله‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ زیاتر په‌ره‌پێدان و خزمه‌تكردنی ده‌ڤه‌ری مه‌خموور و ده‌شتی هه‌ولێر، سه‌روكایه‌تی زانكۆی سه‌لاحه‌دین بڕیاریدا به‌ كردنه‌وه‌ و زیادكردنی هه‌ردوو به‌شی زمانی كوردی و زمانی عه‌ره‌بی بۆ كۆلێژی په‌روه‌رده‌ له‌ شاروچكه‌ی مه‌خموور.

دوای دوو ساڵ له‌ وه‌رگرتنی قوتابیان و له‌ ساڵی خوێندنی 2014-2015 بڕیاردرا به‌ جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌م دوو به‌شه‌ له‌ كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر، له‌ ئه‌نجامدا كۆلێژی په‌روه‌رده‌ ـ مه‌خموور  دروست بوو.

له‌ كاتی ئێستادا ئه‌م كولێژه‌ له‌ دوو به‌ش پێك دێت:

1/ به‌شی زمانی كوردی.

2/ به‌شی زمانی عه‌ره‌بی.

 

كلية التربية ـ مخمور

تم تأسيس كلية التربية ـ مخمور في سنة 2012-2013 ضمن المساعي الحكومية في إقليم كوردستان لتطوير البنى التحتية العلمية، وتقديم الخدمات الثقافية والتربوية لمنطقة مخمور وسهل أربيل، حيث صدر القرار من رئاسة جامعة صلاح الدين ـ أربيل بفتح قسمي اللغة الكوردية واللغة العربية في قضاء مخمور.

وبعد سنتين من التحاق الطلاب بهذين القسمين وبالتحديد في سنة 2014-2015 صدر القرار الجامعي بفصل القسمين عن كلية التربية في أربيل، وبموجب هذا القرار تم تأسيس كلية التربية ـ مخمور.

وتتكون الكلية من قسمين دراسيين:

1/ قسم اللغة الكوردية.

2/ قسم اللغة العربية.