كۆلێژی په‌روه‌رده – مخموور
له ساڵانی (2012 –2013) دوو به‌شی ( زمانی كوردی – زمانی عه‌ره‌بی ) كۆلێژی په‌روه‌رده‌ى زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین له شاری مخموور هه‌بوون كه بوونه بناغه‌ی دامه‌زراندنی كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی مخموور له ساڵی (2014 – 2015). ئێستا كۆلێژه‌كه‌مان به‌م دوو به‌شه‌وه خزمه‌ت به قوتابیانی ده‌ڤه‌ره‌كه ده‌كات هه‌ر له ساڵی خوێندنی (2012 – 2013) له ڕێگای ناوه‌ندی خوێندن ده‌ستكرا به وه‌رگرتنی قوتابیان, ئه‌مه‌ش به مه‌به‌ستی به‌ره‌و پێشبردنی ڕه‌وشی زانست و زانیاری له ده‌ڤه‌ری مخموور و ده‌ورووبه‌ری وه دانانی به‌ردی بناغه‌ى ده‌زگایه‌كی ئه‌كادیمی وه‌كو كۆلێژ بۆ په‌ره‌پێدانى پرۆسه‌ى رۆشنبیرى و كلتورى ناوچه‌كه و پێگه‌یاندنى نه‌وه‌یه‌كى ووشیار.
بوونى ده‌زگایه‌كى ئه‌كادیمى وه‌كو كۆلێژ و به‌شه‌كانى له ناوچه‌كه‌دا كاریگەریەکی ئه‌رێنى به‌سه‌ر ته‌واوى بوارەکانى ژیان و گوزه‌رانى ئه‌و ناوچه‌یه ده‌بێت و گۆرانكارى هزرى و مه‌عریفى درووست ده‌كات و ده‌بێته زه‌مینه‌یه‌كى زانستى پته‌و بۆ گه‌شه‌كردنى بوارى زانست و زانیارى و فێركردن و رۆشنبیرى و سه‌نته‌رێکی گرنگ ده‌بێت بۆ كۆكردنه‌وه‌ى رۆشنبیران و نووسه‌رانى ناوچه‌كه له ده‌ورى خۆى و سوود وه‌رگرتن له تواناكانیان بۆ ئاماده‌كردن و بنیادنانى كادیرانى دوا رۆژى كۆمه‌ڵگه.
دەربارەی کۆلێژ
[stm_title title_tag=”div” title_align=”right” title_color=”custom” page_title_enable=”true” title_font_size=”36px” title_line_height=”54px” title_color_custom=”#000000″ title_margin_b=”21px” title_margin_t=”17px”][/stm_title]