ئاشتی له‌ رێگه‌ی مییانڕه‌وی

ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ ڕێكه‌‌وتى 3/4/2018 كاتژمێر 10:40ی به‌یانی له‌ هۆلی پ.د.خالد سعید توفیق به‌هه‌ماهه‌نگی كۆلێژی یاسا و زانسته‌ سیاسیه‌كان زانكۆی سه‌لاحه‌ددین / هه‌ولێر و ڕێكخراوی نیو ده‌وڵه‌تی (سپارك). به‌ ئاماده‌بوونی راگری كۆلێژ به‌رێز (پ. ی. د. كاوان اسماعیل ابراهیم) و سه‌رۆكی به‌شی یاسا خاتوون (د. تافگه‌ عباس) و سه‌رۆكی به‌شی زانسته‌ سیاسیه‌كان به‌رێز (د. حسام الدین گلی). سمینارێك پێشكه‌ش كرا له‌لایه‌ن به‌رێز(م. عبدالرحمن صدیق) به‌ ناونیشانی (ئاشتی له‌ رێگه‌ی مییانڕه‌وی). به‌ ئاماده‌بونی مامۆستایانی هه‌ردوو به‌شی یاسا و زانسته‌سیاسیه‌كان و قوتابیان. دواتر به‌پرسیار و وه‌ڵام كۆتایی به‌ سمیناره‌كه‌ هات .