پڕۆژەی توێژینەوەی سەنتەری سیاسی و ستراتیژی بەشی زانستە سیاسییەکانی زانکۆی سەڵاحەددین

رۆژی دووشەممە ڕێکەوتی 18/9/2017 کات ژمێر 10 بەیانی لە هۆڵی شیراتۆن وڕکشوپی تایبەت به پڕۆژەی توێژینەوەی سەنتەری سیاسی و ستراتیژی بەشی زانستە سیاسییەکانی زانکۆی سەڵاحەددین بە پاڵپشتی ئینستتیوتی هۆڵەندی بۆ پەیوەندییە نێو دەوڵەتییەکان clingendael وهاریکاری دامەزراوەی nwo هۆڵەندی کە پڕۆژەیەکی زانستی و ئەکادیمی هاوبەشه بەناونیشانی بەرەنگار بوونەوەی بیری توند ڕەوی ئاسایشی مرۆیی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. بەئامادەبوونی پ. ی. د. کاوان اسماعیل ڕاگری کوڵێژ و ی. ڕاگر و پ. ی. د. حسام الدین گلی سەرۆکی بەشی زانستە سیاسییەکان و سەرجەم مامۆستایانی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان و زانکۆی کرکوک ئامادەبوون. شایەنی باسە 4 کات ژمێری خایاند.

Leave a comment