یاریده‌ده‌ری سه‌ر قونصلی گشتی كۆماری ئیسلامی ئیران سه‌ردانی كۆلێژی یاسا و زانسته‌ سیاسییه‌كانی كرد

له‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 19/11/2018 ئاغای بورهانی یاریده‌ده‌ری سه‌ر قونصلی گشتی كۆماری ئیسلامی ئیران سه‌ردانی كۆلێژی یاسا و زانسته‌ سیاسییه‌كانی كرد وه‌ له‌لایه‌ن به‌رێز(پ.ی.د.كاوان اسماعیل گه‌ردی) پێشوازی لێكرا له‌ میانه‌ی ئه‌م سه‌ردانه‌دا گفتۆگۆ كرا ده‌رباره‌ی په‌ره‌پێدانی زانستی و ئه‌نجام دانی كۆنفراسی زانستی هاوبه‌شی له‌ نێوان كۆلێژی یاسا و زانسته‌ سیاسییه‌كان و زانكۆکانی كۆماری ئیسلامی ئێران. ئه‌وه‌ی شایانی باسه‌ دیدارەکە نزیكه‌ی كاتژمێره‌كی خایاند.

Leave a comment