بەڕێوەچوونى مەراسیمى ڕۆژى ئافرەتان

سەرۆکایەتی بەشی سامانی ئاژەڵی به هاوکاری لێژنەی کۆمەڵایەتی باش ئەمڕۆ سێ شەممە ڕێکەوتی 3 / 8 / 2022
لەیانەی مامۆستایانی کۆلێژ مەڕاسیمی ڕۆژی ئافرەتان بەڕێوە چوو ، بەئامادەبوونی بەڕێز د. ایوب یونس یاریدەدەری ڕاگر و سەرۆکی بەشی سامانی ئاژەڵی و سەرۆکی بەشی پیشەسازی خۆراک و سەرۆکی بەشی ماسی و بەشێک لەمامۆستایانی بەش و کۆلێژ ئامادەی مەڕاسیمەکە بوون .

لە سەرەتای مەڕاسیمەکە لەلایەن م. نیزاڵ بە ناوی لێژنەی کۆمەڵایەتی پیرۆزبایی ڕۆژی ئافرەتانی کرد و پاشان داوای لە بەڕێز پ.ی.د. نەوزاد محمد سەرۆکی بەشی کرد بۆ ووتەیەک

سەرۆکی بەشی سامانی ئاژەڵی جگەلە پیرۆزبایی ڕۆژی ئافرەتانی لەمامۆستایان کرد ، بەدەرفەتی زانی ئەم جۆرە مەڕاسیمانە بۆ پەیوەندییە کۆمەڵاتییەکان شان بەشانی پەیوەندی زانستی کارگێریەکان بێت.

پاشان بەڕێز د. ئەیوب ووتەی ڕاگری کۆلێژی پێشکەش کرد و پیرۆزبایی لێ کردن ، باسی لەم جۆرە چالاکیانە کرد .

پاشان لەلایەن سەرۆک بەشەکان و یاریدەدەری ڕاگرو بەشێک لە مامۆستایانی ڕێزلێنانی پیرۆزبایی بەش و گوڵی سروشتیان پێشکەش بە مامۆستا ئافرەتان کرا.

 

 

Leave a comment