خولی ڕاهێنانی به‌رێوه‌بردنی جۆره‌كانی خانوی پلاستیكی

MANAGEMENT PRACTICES FOR GREENHOUSE VEGETABLE CROPS

له‌ژێر چاودێری كۆلێژی زانسته‌ ئه‌ندازیارییه‌ كشتوكاڵییه‌كان/ یه‌كه‌ی دڵنیایی جۆری و په‌ره‌پێدانی پڕۆگرامه‌كان و به‌شێك له‌ مامۆستایانی خۆبه‌خشی به‌شی ڕه‌زگه‌ی هه‌ڵده‌ستێت به‌ ئه‌نجامدانی خولێكی ڕاهێنان له‌ بواری به‌ڕێوه‌بردنی جۆره‌كانی خانووی پلاستیكی بۆ قوتابیانی قۆناغی سێیه‌م و چواره‌م و ده‌رچووانی به‌شه‌كانی ڕه‌زگه‌ری، به‌روبوومی كێڵگه‌یی، خاك وئاو، پاراستنی ڕووه‌ك، دارستان له‌ڕێكه‌وتی 4/2/ 2023.

تێبینی:

  • ڕۆژانی شه‌ممه‌ خول به‌ڕێوه‌ ده‌چێت. (كاتی ده‌وامی قوتابی و مامۆستا نیه‌)‌
  • له‌هه‌ربه‌شێك شه‌ش به‌شداربوو (3 قوتابی و 3 ده‌رچوو).
  • به‌شدابوو خۆبه‌خشه، به‌رپرسیاره له‌ خۆی و له‌ هه‌ر پێداویستیه‌ك كه‌ به‌كاری ده‌هێنێ‌.
  • ئاماده‌نه‌بوونی به‌شداربوو له‌ وانه‌یه‌ك  بڕوانامه‌ وه‌رناگرێت.
  • له‌ كۆتایی خوله‌كه‌ به‌شداربوو بڕوانامه‌ی پێشكه‌ش ده‌كرێت.
  • ئه‌و شه‌ش‌ پێشكه‌ش كاره‌ی له‌ هه‌ر به‌شێك زووتر خۆیان تۆمار ده‌كه‌ن ئه‌وان وه‌رده‌گیرێن.

درێژه‌ی زانیاریه‌كان له‌م وێنانه‌ی خواره‌وه‌یه‌:

له‌م لینكه‌ی خواره‌وه‌ خۆت تۆمار بكه‌:

https://forms.gle/bx8geP7LNQ5iqANA7

Leave a comment