قوتابيانى قۆناغى سێيەمى بەشى دارستان گەشتێكى زانستيان ئەنجام دا بۆ دارستانی دەستكردی كەسنەزان

لە 18ی تشرینی یەكەمی 2022، قوتابيانى قۆناغى سێيەمى بەشى دارستان گەشتێكى زانستيان ئەنجام دا بۆ دارستانی دەستكردی كەسنەزان لە شاری هەولێر لە وانە پراكتیكیەكانی ((Forest Engineering & Agroforestry بە سەرپەرشتى مامۆستایانی وانە بەرێزان (پ.ی.م. ھەڵمەت ابوبكرو م. شیلان عبدالرحمن و م. شیماء هانی). بە مەبەستی ئاشناكردنی قوتابیان لە چۆنیەتی دروستكردنی دارستانی دەستكرد بە شێوازێكی زانستی كە ئەم بابەتانە بۆ قوتابیان باس كران:
1. چۆنیەتی دروستكردنی شەقام لە ناو دارستانە سروشتیەكان و دارستانە دەستكردەكان.
2. زانیاری شوێنەكەو و تۆپۆگرافیای شوێنەكە (بەرزی لە ئاستی رووی دەریا و بەرزو نزمی شوێنەكە).
3. سنووری چاندنەکە،
4. کاریگەری ئاگرکەوتنەوە لەسەر چاندن،
5. جۆرەکانی خاک و سەرچاوەی ئاو، .
6. جۆری گونجاوی داری دارستان بۆ چاندن (چاندنی تێکەڵاو)
7. سیستەمی چاندن (بە شێوەی كەنتۆری یان بە شێوەی راست)،
8. دروستكردنی هێڵی ئاگر لە پرۆژەی چاندنی نەمامەكانی دارستان كە دەتوانرێت وەك شەقامێكی خزمەتگوزاریش بە كاربهێنبرێـت.
9. دیمەنی سروشتی دارستانەكە
10. دیزاینی دووبارە چاندنەوە ئەگەر پێویست بێت.
11. هەروەها باسی جێبەجێ كردنی سیستەمی چاندنی كشتوكاڵی (Agroforestry) لە ناو دارستان كرا، كە دەتوانرێت بەرهەمی كشتوكاڵیمان هەبێت لە ناو دارستانە سروشتی و دەستكردەكان بە چاندنی نەمامی میوەكان یان سەوزەوات لە نێوان هێلەكانی داری دارستان.
دارستانی دەستكردی كەسنەزان لە ساڵی 1976 دامەزراوە كە ڕووبەرەكەی (940) دۆنمە، جۆری دارەكانی (سنۆبەر، سەروو، یوكالبتۆز، زەیتون، تەزبیح، توو). ساڵانە كاری بژار و هەڵپاچینی بۆ ئەنجام دەدرێت و دروستكردنی هێڵی ئاگر بۆ پاراستنی دارستانەكە.

 

 

On October 18, 2022, the third class students of Department of Forestry conducted a scientific trip to the artificial forest of Kesnazan in Erbil city for the practical lectures (Forest Engineering & Agroforestry) under the supervision of lecturers (Assist. Prof. M. Halmat Abubakr and M. Shilan Abdulrahman, M. Shima Hani). In order to introduce the students to how to establish artificial forests in a scientific way, the following topics were discusse:
1. Forest roads, and forest road construction, How to construct roads in natural and artificial forests.
2. Site information and topography (high above the sea level).
3. The boundaries of the plantation,
4. Impact of fire on plantation,
5. Soil types and water resources, .
6. Suitable species for plantation (mixed plantation)
7. plantation systems (contour lines or straight lines),
8. Fire line in the plantation project that can also be used as a service road.
9. Forest landscape design.
10. Replantation design if necessary.
11. Also discussed the implementation of agroforestry system in the forest, which can have agricultural products in natural or artificial forests by planting fruit or vegetables between the tree lines.
Kesnazan Artificial Forest was established in 1976 on the area of (940) donums.

Leave a comment