قوتابیانی بەشی سامانی ئاژەڵی بەشداری کۆنفرانسی نێودەوڵەتی دەکەن

((قوتابیانی بەشی سامانی ئاژەڵی بەشداری کۆنفرانسی نێودەوڵەتی دەکەن ))
دوێنێ چوارشەممە بەرواری ١١/٥/٢٠٢٢ بە هاوکاری (پ.ی.د.کاروان یاسین کریم) دوو قوتابی بەشی سامانی ئاژەڵی بەشێوەی ئۆنڵاین لەڕێگای بەرنامەی مایکرۆسۆفت تییم بەشداری یەکەمین کۆنفرانسی زانستی نێودەوڵەتی بۆ قوتابیان یان کرد بە ناونیشانی
( First International Scientific Conference for Students- Animal Science and Aquaculture Challenges and Research)
لە وڵاتی پۆڵەندا Warsaw University of Life Science – Animal Science Institution
هەریەکە لە قوتابیەکان بریتی بون لە
(اسماء برهان رحمن) قۆناغی چوارەمی بەشی سامانی ئاژەڵی کە بە پڕۆژەی دەرچوونەکەی بەشداری کرد بەسەرپەرشتی (م.کامران مصطفی طه) لە ژێر ناونیشانی
Characterization of Polar Over Dominance Contributing to the Callipyge Phenotype in Sheep,

وە قوتابی (مسعود صابر) قوتابی قۆناغی سێیەمی بەشی سامانی ئاژەڵی بە پڕۆژەیەک بەشداری کرد بە سەرپەرشتی (پ.ی.د.کاروان یاسین کریم و م.بنار فؤاد سلیمان) لەژێر ناونیشانی
Medicinal plants and their Influences on Productive Performance and Egg Quality of Laying Hens,,

وە لەماوەیەکی زۆر نزیک پوختەی پڕۆژەکانی یەکەمین کۆنفرانس لە پەرتوکێکدا بڵاودەکرێتەوە بەناوی
Electronic Book of Abstracts

Leave a comment