پڕۆژەی کشتوکاڵی  لە تۆ بۆ دارستان

ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی 11/7/2023 لە درێژەی ڕاهێنانەکانی ڕێکخراوی

HIA

تایبەت بە پڕۆژەی کشتوکالی  لە تۆ بۆ دارستان

(Seed to Forest)

و بەردەوامی خولی ڕابردووی

(Permaculture)

خولێکی تر بۆ بەشێک لە مامۆستا و قوتابیانی کۆلێژی زانستە ئەندازیاریە کشتوکاڵیەکان کرایەوە کە تایبەتە بە چۆنیەتی کارکردن لە سیستەمی هایدرۆپۆنێک وە

Ecosystem Restoration

لە ئامادەکردنی ژینگەوە تا قۆناغی بەرهەم هێنان، جێگای ئاماژەیە ئەم خولە لە لایەن ڕاهێنەری بەتوانا بەڕێز ایشتڤان دەگوترێتەوە و ماوەی دوو مانگ دەخایەنێت و لە هەفتەی یەکەمدا وانەکان بە تیوری دەخوێندرێت پاشان
بەشێوەیەکی پڕاکتیکی خولەکە بەردەوەم دەبێت و لە کۆتایی دا بڕوانامە بە بەشداربووان دەدرێت. دەست خۆشی سووپاس و پێزانی خۆمان ئاراستەی ڕێکخراوی

(HIA)

دەکەین و بەهیوای بەردەوامی بۆ ئەم خولانە.

 

Leave a comment