ڕۆژی پێنج شەممە ١٣ى تشرينى يەكەمى ٢٠٢٢ ، قوتابيانى قۆناغى سێيەمى بەشى دارستان گەشتێكى زانستيان ئەنجام دا

ڕۆژی پێنج شەممە ١٣ى تشرينى يەكەمى ٢٠٢٢ ، قوتابيانى قۆناغى سێيەمى بەشى دارستان گەشتێكى زانستيان ئەنجام دا لە وانەى

(ئابوورى دارستان: Forest Economic) كۆگاى دارفرۆشان لە شارى ھەولێر بە سەرپەرشتى مامۆستاى وانە بەرێز (م. اخلاص مامند). ئامانجى ئەم سەردانە بريتى بوو لە ئاشناكردنى قوتابيانى بەشى دارستان بە جۆرەكانى دارى دارستان، جۆرى كواليتى دارە ھاووردەكراوەكان و دارەكانى بەرھەمى نێوەخۆى كوردستان، شيكردنەوەى چۆنيەتى بەكارھێنانى دارەكان بۆ دروست كردنى كەل و پەلى وەكو (مێز، كورسى، كاوەنتەر، خانوو، كاريتە،.. ھتد)، ھەروەھا ناساندنى ئەو ئامێرانەى كە بەكاردەھێنرێن بۆ داربڕين و كارگەكانى دار، باسكردنى بايەخى و گرينگى دارەكانى دارستان لە ڕووى ئابوورى و ماركێتينگى لەسەر ئاستى كوردستان و عيراق، باسكردنى ئەو دارانەى كە خواستى زۆريان لەسەر لە بازاردا. لێرەوە زۆر سوپاسى كارگەكانى دار و ئەو كۆمپانيايانە دەكەين بۆ كارئاسانى.

Leave a comment