Molecular Genetics بۆ یەکەم جار بەشێوەی پڕاکتیکی بۆ قوتابیانی قۆناغی دووەم ی بەشی

ئەمڕۆ یەکشەممە بەرواری ١٧/٤/٢٠٢٢ تاقیکردنەوەی پڕاکتیکی وانەی Molecular Genetics بۆ یەکەم جار بەشێوەی پڕاکتیکی بۆ قوتابیانی قۆناغی دووەم ی بەشی سامانی ئاژەڵی ئەنجامدرا لە تاقیگەی بۆماوەی گەردی لەلایەن مامۆستای وانەی (م.کامران مصطفی طه ، م.دڵگیر مغدید خدر وە بەیارمەتی معیدە ساوێن سداد) ، کە تێیدا قوتابیان لەسەر بنەمای ئەو زانیاریانەی لە وانەکانی هەفتانە بە پڕاکتیکی فێرکرا بوون لەتاقیکردنەوەکەی ئەمڕۆ بەکاریان هێنا و هەڵسەنگانیان بۆ کرا.
لەگەڵ ئەوەی هەردووک شێوازی نوسین و پراکتیکی بۆ قوتابیان وەک هەڵبژاردە داندرابوو قوتابیان ئەم شێوازە پڕاکتیکی یەیان بۆ تاقیکردنەوەکە بەڕای زۆرینە هەڵبژارد و ئەنجامیاندا.

Leave a comment