شەوی یەکشەممە ڕێکەوتی 2-5-2020ئەنجوومەنی کۆلێژەکەمان کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجامدا لە ڕێگای بەرنامی زووم بەسەرپەرشتی بەڕێز ڕاگری کۆلێژەکەمان (پ.د.چتۆ حمدامین سمایل).
و به بەشداری بەڕێزان:-
م.ی.رەهێل عثمان مجید (ی.ڕاگر).
م.ی.ئومێد عبدالخالق اسماعیل(ب.تۆمار).
م.فرهاد عزیز حسن(سەرۆکی بەشی زمانی کوردی).
م.رسول پیرۆ احمد (سەرۆکی بەشی زمانی عەرەبی).
لە کۆبوونەوەکە باسکرا:
1_لەسەر چۆنیەتی دەست بەکاربوونی مامۆستایان لە سیستەمی ئەلکترۆنی دانانی وانەکان لە ئەپڵیکەیشنی سەرۆکایەتی زانکۆ و یان لەڕێگای بەرنامەی زووم .
2_ووتەی نوێنەری کۆلێژەکەمان لەسەرۆکایەتی زانکۆ کە بەشدارە لە لێژنەی قەیرانەکان باسکردن و خستنە ڕووی گشت ڕێکاروو بۆچوونەکان.
3_باسکردن لەسەر دانانی خشتەی وانەکان لەکاتی دیاریکراوی وانەکان.
4_چاودێری کردنی مامۆستایانی بەشەکان لە ڕێگای سەرۆك بەش و بڕیاردەری بەشەکان ڕۆژانە بۆ ئەوەی لەکاتی دانانی وانەکان لەلایەن مامۆستایانەوە دڵنیایی گەیشتن بەدەستی قوتابیان.
اترك تعليقاً