ڕۆژی پێنج شه‌ممه ڕێكه‌وتی 23-1- 2020 كاتژمێر12 به‌ڕێز (پ.ی.د. كاوان اسماعیل گه‌ردی) ڕاگری كۆلێژی یاسا، به ئامه‌ده‌بوونی به‌ڕێزان (پ. د.جوهر فتاح) ی. سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێری و دارایی (پ.ی.د. شیروان صالح) ی. سه‌رۆكی زانكۆی بۆ كاروباری قوتابیان و (پ.ی.د. نبیل فخری عادل) به‌ڕێوه‌به‌ری دڵنیای جۆری له سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ و (پ. د.هیمداد محمد) ئه‌ندامی لیژنه‌ی به‌دواداچوون و هه‌ماهه‌نگی و (پ.ی.د. قاسم هاشم محمود) ی.ڕاگر و (پ.ی.د. مسعود حمید اسماعیل) سه‌رۆك به‌ش و (پ.ی.د.ایاد یاسین) به‌رپرسی دڵنیای جۆری كۆلێژ، ڕاگرایه‌تی كۆلێژ هه‌ڵسا به‌سازدانی ئاهه‌نگی مه‌راسیمی ڕێزلێنان له‌و مامۆستایانه كه شایسته بوونه به سوپاس و پێزانینی به‌ڕێز سه‌رۆكی زانكۆ و ڕاگری كۆلێژ به بۆنه‌یی سه‌ركه‌وتنیان له پرۆسه‌ی دڵنیایی جۆری بۆ ساڵی خوێندن 2018 – 2019 ، و هه‌روه‌ها به‌رپرسی لێژنه‌ی نوێنارایهتی قوتابیانی كۆلێژ ونوێنه‌ری قوتابیانی قۆناغی یه‌ك كۆڵیژ، ومهراسیمهكه ده‌ستی پێكرد به دهقیكهیهك وه‌ستان بۆ رۆحی پاكی شه‌هیدانی ڕێگای ڕزگاری كوردستان،
پاشان به‌ڕێز (پ.ی.د. كاوان اسماعیل گه‌ردی) ڕاگری كۆلێژ وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد كه تیایدا جه‌ختی كرده‌وه كه ئه‌م ڕێزلێنانه‌ی سه‌رۆكی زانكۆ و ڕاگری كۆلێژ كه مامۆستایان به ده‌ستیان هێناوه به جهود وهه‌وڵ وماندوبوونی خۆیان بووه، پاشان سوپاس و پێزانینه‌كان به‌سه‌ر شایسته بووان له مامۆستایانی به‌ڕێز دابه‌ش كرا و مه‌راسیمه‌كه به‌م شێوه‌یه كۆتایی هات .
دڵشاد محمد رحمن
به‌رێوه‌به‌رى ڕاگه‌ياندنى كۆلێژى ياسا
زانكۆى سه‌لاحه‌ددين