رۆژی چوار شه‌ممه ڕێكه‌وتی 11-12-2019 له میانه‌ی چالهكیهكانی (به‌رێوه‌به‌رایه‌تی چالاكی وه‌رزشی زانكۆی سه‌لاحه‌ددین) له تۆپی پێ بچووك، كات ژمێر 3ی پاش نیوه‌ڕۆ له یاریگای چالاكی وه‌رزشی په‌روه‌رده‌ی جه‌سته‌ی وزانسته وه‌رزشیه‌كان، هه‌ردوو تیپی فه‌رمانبه‌رانی (كۆلێژی یاسا و كۆلێژی په‌روه‌رده) یاریان ئه‌نجام دا .. ویاریەکە کۆتای هات بەبردنەوەیی کۆلێژی یاسا بە ئەنجامی 7 گۆڵ بەرامبەر 1 گۆڵ بۆ کۆلێژی په‌روه‌رده .
وگۆڵهكان تۆمار كران له لایه‌ن ئه‌م یاریزانه :
ڕێباز نادر 4 گۆڵ
گۆران قادر 1 گۆڵ
محمد عبد القادر 1 گۆڵ
نه‌هرۆ عه‌جیل 1 گۆڵ
ولێرەوە پیرۆزبایەکی گەرم ئاراستەی تیپی فتبۆڵی فه‌رمانبه‌رانی کۆلێژ و مامۆستای (حسین لەتیف ) مامۆستا لە یەکەی وەرزشی کۆلێژ ده‌كه‌ین.
دڵشاد محمد رحمن
به‌ڕێوه‌به‌رى ڕاگه‌ياندنى كۆلێژى ياسا
زانكۆى سه‌لاحه‌ددين