

زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر
كۆلێژی یاسا – سمینار
رۆژى پێنج شه‌ممه ڕێكه‌وتی 2/11/2023 كاتژمێر9 ی am له‌هۆڵى پ.د.عبدالرحمن عبدالرحیم بۆ سیمینارات ، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان ( پ. د. حسین توفیق فيض الله ) ڕاگری كۆلێژ به وه‌كاله‌ت ، ( پ.ی.د. قاسم هاشم محمود ) ی.ڕاگر ، ( د.علي طه اكرم ) سه‌رۆك به‌شى ياسا به وه‌كاله‌ت ، ( پ.د. تاڤگه عباس البستانی ) به‌رپرسی هۆبه‌ی دڵنیای جۆری و په‌ره‌پێدانی پرۆگرامه‌كان ، به ئاماده‌بوونی به‌شێك له به‌ڕێزان مامۆستایان و قوتابیانی كۆلێژ، به هه‌ماهه‌نگی نێوان سه‌رۆكایه‌تی به‌ش وهۆبه‌ی دڵنیای جۆری و په‌ره‌پێدانی پرۆگرامه‌كان و نۆرینگه‌ی یاسایی كۆلێژ، سمینارێك ئه‌نجامدرا بۆ به‌ڕێز ( پ.ی.د. عباس برهان ساڵه‌یی ) به ناونیشانی ( بڵاوكردنەوەی توێژینه‌وه له گۆڤاره زانستیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان وه‌ك Scopus Scimago ) ، بۆ مامۆستایان و قوتابیانی خوێندنی باڵا ( ماسته‌ر – كتۆرا ) .
لە کۆتایدا سیمیناره‌كه ده‌وڵه‌مه‌ندكرا بە به‌شداریکردن و پرسيارى ئاماده‌بووان.
له كۆتایدا به‌ڕێز ( پ. د. حسین توفیق فيض الله ) به ناوی ڕاگرایەتی كۆلێژی یاسا سوپاس و پێزانینیان پێشكه‌ش بە به‌ڕێز ( پ.ی.د. عباس برهان ساڵه‌یی ) کرد.
زۆر سوپاس بۆ یارمه‌تی و هاوكاری برای به‌ڕێزمان و مامۆستای به‌توانا ( د.علي طه اكرم ) .
دڵشاد محمد رحمن
به‌رێوه‌به‌رى ڕاگه‌ياندنى كۆلێژى ياسا
زانكۆى سه‌لاحه‌ددين