ڕۆژی پێنج شەمه ڕێكەوتی ٢٠١٩/٠٩/٠٥ كاتژمێر ٩ی بەیانی له هۆڵى خوالێخۆشبوو پ.د.خالد سعید توفیق ، كۆلێژى ياسا / زانكۆى سەلاحەددين- هەولێر، و بە ئامادەبوونى بەڕێزان ( پ.ی.د.کاوان اسماعیل ابراهیم ) ڕاگری کۆلێژی یاسا و (د.قاسم هاشم ) ی.ڕاگر ، و (پ.ی.د. مسعود حمید ) سەرۆکی بەشی یاسا ، تاوتوێى ماستەر نامەى قوتابى ( لقمان حسن رسول) له یاسا كرا، بە سەرپەرشتی بەڕێز( پ.د.حسین توفیق فیض الله) ، ولێژنەى تاوتوێكردنى ماستەر نامەكه پێك هاتبوو له بەڕێزان (پ.ی.د. ظاهر مجید قادر) سەرۆك لێژنه، و ئەندامێتى (پ.ى.د.دانا حمە باقی) و (پ.ى.د.تحسین محمد سمایل)، و بەڕێز سەرپەرشتیاری ماستەر نامەکە ، و پاش گفتوگووێكى تێرۆ تەسەل، ماستەر نامەکەی پێ به خشرا، و لێرەوە پيرۆز بايەکی گەرمی لێدەکەین .
ڕاگەیاندنی کۆلێژی یاسا