![](https://colleges.su.edu.krd/law/wp-content/uploads/2019/08/361.jpg)
![](https://colleges.su.edu.krd/law/wp-content/uploads/2019/08/361.jpg)
ڕۆژی پێنج شەممە ٢٠١٩/٠٨/٢٢ بەڕێز د.بشیر خلیل حداد جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سەردانی کۆلێژی یاسای کرد و بەڕێز ڕاگری کۆلێژ پ.ی.د. کاوان اسماعیل ابراهیم پێشوازی گەرمی لێکرد، لە میانەی ئەم سەردانەدا باس لە گرنگی ڕۆڵی هاریکاری نێوان دەسەڵاتی یاسا دانان و دامەزراوە زانستییەکان لە سەروویانەوە کۆلێژەکانی یاسا کرا ، چونکە ئەم کۆلێژانە ژمارەیەکی زۆر لە زانا و پسپۆری یاسایی لە خۆ دەگرێت.