لە رۆژی چوارشەممه 20/12/2017 كاتژمێر11:00ی بەیانی لە كۆلیژی یاسا وزانستە سیاسیەكان زانكۆی سەلاحەددین/ هەولێر، بە ئامادەبوونی راگری كۆلیژ (د.كاون اسماعیل ابراهیم) و یاریدەردەری راگرى كولیژ و سەرۆكی بەشی یاسا و سەرۆكی بەشی زانستە سیاسیەكان و مامۆستایان و بە ئامادەبوونی بەرپرسی یەكێیتی قوتابیانی كوردستان (عبدالسلام دۆلەمەری) و نوینەری كولیژی یاسا و زانستە سیاسیەكان و قوتابیان رۆژى ئاڵا بهرز راگيرا, دواتر لە هۆلی د.خالد سعید تۆفیق چەند وتاریك پێشكەش كرا. لە كوتاییدا به چەند كورته فێڵمێكى دۆكيمێنتاری كوتایی بە مەراسیمەكە هات.