ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕێكه‌وتی 29-1-2020 به ئامه‌ده‌بوونی به‌ڕێز (پ.ی.د. نوری هه‌رزانی) نوێنه‌ری به‌ڕێز وه‌زیری خۆێندنی باڵا وتۆێژینهوهیی زانستی و (پ.د. احمد انور دزه‌یی) سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌ددین و ئه‌نجوومه‌نی زانكۆ، وچه‌ند به‌رپرسی حزبی و ئیداری، كۆلێژی (په‌روه‌رده) زانكۆی سه‌لاحه‌ددین هه‌ڵسا به‌سازدانی یه‌كه‌مین كۆنفراسی نێوده‌وڵه‌تی هاوبه‌ش بۆ زانسته په‌روه‌رده‌یی و ده‌روونییه‌كان كه دوو ڕۆژ ده‌خایه‌نێ، ومه‌راسیمی كۆنفرانسه‌كه ده‌ستی پێكرد به دهقیكهیهك وه‌ستان بۆ رۆحی پاكی شه‌هیدانی ڕێگای ڕزگاری كوردستان ده‌ستی پێكرد ،
پاشان به‌ڕێز (پ.ی.د. نوری هه‌رزانی) نوێنه‌ری به‌ڕێز وه‌زیری خۆێندنی باڵا وتوێژینه‌وه‌یی زانستی وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد، پاشان به‌ڕێز (پ.د. احمد انور دزه‌یی) سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌ددین وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد، پاشان راگری كۆلیژی په‌روه‌رده به‌ڕێز (پ.ی.د.سعید) وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد .
وئامانج له به‌ستنی ئه‌م كۆنفرانسه بریتییه :
1- گه‌ڕان به‌دوای چۆنیه‌تی كۆنتۆڵكردنی ئه‌و گرفتانه‌ی كه له دهرهمانجی ئایدیای گرووپه توندئاژاووهكان ده‌ركه‌وتوون.
2- ئاراسته‌كردنی توێژه‌ران و ئه‌كادیمیان و شاره‌زایان به‌ره‌و گرنگیدان به بابه‌ت و كێشه هه‌نووكه‌ییه‌كانی كۆمه‌ڵگه.
3- چركردنه‌وه‌ی هه‌وڵ و كۆششه زانستتهكان به‌ره‌و ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی بواره جیاوازه‌كانی په‌روه‌رده‌و ده‌رونزانی.
4- ئاڵوگۆڕی شاره‌زایی زانستی و توێژینه‌وه‌یی وپهتهوكردنی هه‌ماهه‌نگی زانستی له نێوان توێژه‌ره‌كان.
5- گه‌شه‌پێدانی توانا توێژییهكان و گونجاندیان له گه‌ڵ پێشكه‌وتنه زانستییه‌كان.
دڵشاد محمد رحمن
به‌رێوه‌به‌رى ڕاگه‌ياندنى كۆلێژى ياسا
زانكۆى سه‌لاحه‌ددين