زانكۆی سه‌لاحه‌ددین-هه‌ولێر
كۆلێژی یاسا
ڕۆژی پێنج شه‌ممه ڕێكه‌وتی 13/4/2023 كاتژمێر 10ی am ، له هۆڵى مه‌درج كۆلێژی یاسا – زانكۆی سه‌لاحه‌ددین ، به ئامه‌ده‌بوونی به‌ڕێزان ( پ.د. حسین توفیق فیض الله ) ڕاگری كۆلێژ به وه‌كاله‌ت ، ( پ.د. مسعود حمید اسماعیل ) سه‌رۆك به‌ش ، ( پ.ی.د. قاسم هاشم محمود ) ی.ڕاگر، وبه‌شێك له به‌ڕێزان مامۆستايان وقوتابیانی كۆلێژ،
ڕاگرایه‌تی كۆلێژی یاسا مه‌راسیمی سپاس و ڕێزلێنان ئه‌نجام دا بۆ تیمی كۆلێژی یاسا (مامۆستایانی راهێنه‌ر و قوتابیانی به‌ژداربوو) كه توانیان پله‌ی دووه‌م به‌ده‌ست بهێنن له سه‌ر ئاستی كۆلێژه‌كانی یاسا له زانكۆكانی عێراق له كێبركێی نێوده‌وڵه‌تی Jessup.
مه‌راسیمه‌كه ده‌ستی پێكرد به پێشكه‌شكردنی ووته‌یه‌ك له لایه‌ن به‌ڕێز ( پ.د. مسعود حمید اسماعیل ) سه‌رۆك به‌ش كه تیایدا ده‌ست خۆشی و پیرۆزبایی له مامۆستا و قوتابیان كرد بۆ ده‌ست هێنانی پله‌ی دووه‌م له كێبركهكه ، پاشان به‌ڕێز ( د.شاهۆ غه‌فور) مامۆستا له به‌شی یاسا و راهینه‌ر له تیمی كۆلێژ له ووته‌یه‌كی دا ئاماژه‌ی كرد به شێوازی هه‌ڵبژاردنی قوتابیان و راهێنانییان بۆ تیمه‌كه‌ی به‌ژداربوو له كێبركهكه، پاشان به‌ڕێز ( پ.د. حسین توفیق فیض الله) ڕاگری كۆلێژ به وكاله ووته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد كه تیایدا ئاماژه‌یه‌ی كرد به به‌ژداری و لێهاتووی تیمی كۆلێژی یاسا له كێبركێی نێوده‌وڵه‌تی Jessup و به‌ده‌ست هێنانی پله‌ی دووه‌م له سه‌ر ئاستی كۆلێژه‌كانی یاسا له زانكۆكانی عێراق كه دهسكهووتێكی گرنگه بۆ كۆلێژی یاسا به‌تایبه‌تی و زانكۆی سه‌لاحه‌ددین به‌گشتی ، وده‌ست خۆشی و پیرۆزبای له مامۆستا و قوتابیانی به‌ژداربوو كرد .
له كۆتایی مه‌راسیمه‌كه دا سوپاس و ڕێزلێنان پێشكه‌ش كرا بۆ تیمی كۆلێژی یاسا (مامۆستایانی راهێنه‌ر و قوتابیانی به‌ژداربوو) .
دڵشاد محمد رحمن
به‌رێوه‌به‌رى ڕاگه‌ياندنى كۆلێژى ياسا
زانكۆی سه‌لاحه‌ددین