زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر
كۆلێژی ياسا
ڕۆژی چوار شه‌ممه به‌رواری 2022 / 12 / 21 كات ژمێر 11:30 ی به‌یانی ، له كۆلێژی ياسا، به ئامه‌ده‌بوونی به‌ڕێزان ( پ.د. حسین توفیق فیض الله) ڕاگری كۆلێژ به وه‌كاله ، ( پ.د. مسعود حمید اسماعیل ) سه‌رۆك به‌ش ، ( پ.ی.د. قاسم هاشم محمود ) ی.ڕاگر، ( پ.ی.د. تاڤگه عباس البستانی ) به‌رپرسی هۆبه‌ی دڵنیایی جۆری ، به‌شێكی زۆر له به‌ڕێزیان مامۆستایانی كۆلێژ، مه‌راسیمی ڕێزلێنان بۆ ئه‌وو مامۆستایانه‌ی كه سهركهتووبونه له پرۆسه‌ی دڵنیایی جۆری بۆ ساڵی خوێندنی 2022 – 2021 ئه‌نجام درا .
سه‌ره‌تایی مه‌راسیمه‌كه ده‌ستی پێكرد به وه‌ستان خولهیهك بۆ رێزلێنان له گیانی پاكی شه‌هیدانی ڕێگای ڕزگاری خاكی كوردستان .
پاشان به‌ڕێز ( پ.د. حسین توفیق فیض الله ) ڕاگری كۆلێژ به وه‌كاله ووته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد كه تیایدا ئاماژه‌ی كرد به گرنگی پرۆسه‌ی دڵنیایی جۆری بۆ مامۆستایانی كۆلێژ .
پاشان سوپاس و پێزانینی سه‌رۆكی زانكۆ و ڕاگری كۆلێژ دابه‌ش كرا بۆ ئه‌وو مامۆستا به‌ڕێزانه‌ی كه سهركهتووبونه له پرۆسه‌ی دڵنیایی جۆری بۆ ساڵی خوێندنی 2022 – 2021 .
پاشان وینه‌ی گشتی بۆ ئامه‌ده‌بوان چركاندرا .
دڵشاد محمد رحمن
به‌رێوه‌به‌رى ڕاگه‌ياندنى كۆلێژى ياسا
زانكۆى سه‌لاحه‌ددين