چالاکی ڕاگری کۆلێژ

رۆژى یه‌ك شمه‌ رێكه‌وتى 7/4/2019 به‌رێز راگرى كۆلیژى یاسا / زانكۆى سه‌لاحه‌ددین (پ.ى.د.كاوان اسماعیل گه‌ردی) له‌ نوسینگه‌ى تایبه‌تى خۆى پێشوازى كرد له‌ستافى ناوچه‌ى ئاسۆ كه‌ پێكهاتبوون له‌به‌رێزان كاك هه‌ڤاڵ وه‌ مامۆستا په‌یمان وه‌ كاك رزگار له‌ودانیشته‌ تاوتوێ ره‌وشى خوێندن كرا له‌ زانكۆى سه‌لاحه‌ددین به‌گشتى و كۆلیژى یاسا به‌تایبه‌تى وه‌هه‌روه‌ها باسى گیروگرفته‌كانی قوتابیان كرا وشێوازى چاره‌سه‌ركردنیان.