زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر
کۆلێژی یاسا – پانێڵ
ڕۆژی سێشه‌ممه ڕێكه‌وتی 7/11/2023 كاتژمێر 10:30 بەیانی له هۆڵی پ.د.خالد سعید توفیق (مه‌درج)، لە ژێر چاودێری ڕاگرایەتی کۆلێژی یاسا .
بە ئاماده‌بوونی بەڕێزان ( پ.د. حسین توفیق فيض الله ) ڕاگری كۆلێژ به وه‌كاله‌ت ، ( پ.ی.د. قاسم هاشم محمود ) ی. ڕاگر ، ( د.علي طه اكرم ) سه‌رۆك به‌ش به وه‌كاله‌ت ، ( د. محمد كاكه الله ) بڕیاده‌ری به‌ش ، ( پ.د. تاڤگه عباس البستانی ) به‌رپرسی هۆبەی دڵنیای جۆری و په‌ره‌پێدانی پرۆگرامه‌كان ، ( امیر شێخانی ) بەرپرسی هۆبەی کارگێری و خۆیەتی کۆلێژ ، وە بەڕێزان ( سەنگین احمد سەلام ) ئەندامی مەکتەبی سکرتاریەتی ( ی . ق . ک ) و بەڕێز ( هەژار عثمان ) بەرپرسی لێژنەی ناوچەی ئاسۆ ـ زانکۆ ، وە بەڕێز ( هەکار بهرام شێروانی ) بەرپرسی نووسینگەی زانکۆی سەڵاحەددین ( ی . ق . ک ) ، وە بەڕێز ( پشتیوان حمدامین ) کارگێری لێژنەی ناوچەی ئایندە .
لێژنەی نوێنەرایەتی قوتابیانی كۆلێژی یاسا پانێڵێکی ئه‌نجام دا لە ژێر ناونیشانی : ( ڕێکارە یاساییە پەیڕەو کراوەکان لە کەیسەکانی توند‌و تیژی خێزانی ) .
بە بەژداری بەڕێزان :
1- ماف په‌روه‌ر و توێژەری کۆمەڵایەتی و بەرپرسی سەنتەری ڕاوێژکاری خێزانی هەولێر عقید / وشیار طە قادر
2- پانێڵست و مامۆستای زانکۆ د. هێڤی حسن
رمضان
3- پانێڵست و ئەندامی دەستەی ئاشتەوایی
خێزانی د. عماد فتاح اسماعیل
4- به‌ڕێوەبەری پانێڵ / قوتابی سیما حسیب
محسن
سه‌ره‌تایی پانێڵه‌كە بە چەند ساتێك وەستان دەستی پێ‌کرد لە پێناو گیانی پاکی سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری خوازی کوردستان .
پاشان بەڕێز ( پ.د. حسین توفیق فيض الله ) ڕاگری كۆلێژ به وه‌كاله‌ت ووتەیە‌كی پێشكه‌ش كرد و به‌خێرهاتنی میوانه‌كانی كرد و ئاماژەی كرد به گرنگی ئه‌نجام دانی ئه‌م جۆره پانێله بۆ مامۆستا و قوتابیانی كۆلێژ .
وه پاشان قوتابی ( عبدالكریم حاتم ) به‌رپرسی لێژنەی نوێنه‌رایه‌تی قوتابیانی كۆلێژی یاسا وتەیەكی پێشكه‌ش كرد به‌ئاماده‌بووان .
پاشان پانێڵكه ده‌ستی پێكرد و کۆمەڵێک بابەتی گرینگ و هەنووکەی تیشکی خرایە سەر .
له كۆتاى دا پانێڵه‌كه ده‌وڵه‌مه‌ند كرا به راو بۆچوون و پرسيارى ئاما‌ده‌بووان .
پاشان كۆمه‌ڵێك خەڵاتی ڕێزلێنان كه لە لایان لێژنەی نوێنەرایەتی قوتابیانی كۆلێژی یاسا ئاماده‌كرا بوو دابه‌ش كرا بەسەر سه‌رجه‌م نوێنه‌ران و ئەندامانی لێژنەی نوێنەرایەتی قوتابیانی كۆلێژ .
پاشان وێنەیی به كۆمه‌ڵ چركاندرا بۆ ئاما‌دەبووان .
دڵشاد محمد رحمن
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی کۆلێژی یاسا
زانکۆی سەلاحەدین