

لە رۆژی پێنج شەممە رێکەوتی ١٧-١٠-٢٠١٩ کاتژمێر ٩ی بەیانی لە کۆلێژی زانست ۆرکشۆپی سیستەمی بەڕێوەبردنی فێربوون – موودڵ ئەنجامدرا و ئەم سیمینارانەی تیادا پێشکەش کرا:
١. د. زانا رفیق مجید – بەرپرسی تاقیگەی ئیراسمۆس پڵەس لە سەنتەری توێژینەوە – لەژێر ناونیشانی “بەکارهێنانی سیستەمی فێربوونی ئەلیکتڕۆنی لە زانکۆی سەڵاحەددین دا”
٢. م. دیار عبدالکریم عبدالقادر – لەژێر ناونیشانی “رێکخستنی پەیوەندی نێوان سیستەمی موودڵ و ئیمێلی زانکۆ”
٣. م. شاخوان حسێن محمود – لەژێر ناونیشانی “پڵەگینەکان لەناو موودڵ”
٤. م. سامان احمد باپیر – لەژێر ناونیشانی “چۆنێتی وەرگرتنی ئامادەبوونی قوتابیان لە رێگای موودڵ”
شایانی باسە ئامادەبووانی ۆرکشۆپەکە بریتی بوون لە بەڕێوەبەرانی موودڵ و بەرپرسانی تۆمار و بەرپرسانی دڵنیای جۆری لە گشت کۆلێژەکانی زانکۆی سەڵاحەددین.