رۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١٨-٠٩-٢٠١٩ کات ژمێر ١٠ بەیانی لە هۆڵی شیراتۆن وڕکشوپی تایبەت به پڕۆژەی توێژینەوەی سەنتەری سیاسی و ستراتیژی بەشی زانستە سیاسییەکانی زانکۆی سەڵاحەددین بە پاڵپشتی ئینستتیوتی هۆڵەندی بۆ پەیوەندییە نێو دەوڵەتییەکان clingendael وهاریکاری دامەزراوەی nwo هۆڵەندی کە پڕۆژەیەکی زانستی و ئەکادیمی هاوبەشه بەناونیشانی بەرەنگار بوونەوەی بیری توند ڕەوی ئاسایشی مرۆیی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. بەئامادەبوونی پ. ی. د. کاوان اسماعیل ڕاگری کوڵێژ و ی. ڕاگر و پ. ی. د. حسام الدین گلی سەرۆکی بەشی زانستە سیاسییەکان و سەرجەم مامۆستایانی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان و زانکۆی کرکوک ئامادەبوون. شایەنی باسە ٤ کات ژمێری خایاند.