

زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر
کۆلێژی یاسا
ئه‌نجامدانی وۆرکشۆپ
ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی 2025-2-10كاتژمێر 10:30ی am به‌ئامه‌ده‌بوونی به‌ڕێزان (پ.د. بخت‌یار صابر بایز) ڕاگری كۆلێژ، (پ.ی.د. قاسم هاشم محمود) ی.ڕاگر، (د. علی طه اكرم) سه‌رۆك به‌ش،
ژمارێك له مامۆستایان و قوتابیانی كۆلێژی یاسا ، لە هۆلی (پ.د. خالد سعید) بۆ سیمینارات وۆرک‌شۆپێک ئەنجامدرا بە ناونیشانى (ئاشتى و دادپەروەرى و بەهێزى دامەزراوەکان) (peace, Justice and Strong Institutions)
بە بەژدارى مامۆستایانى بەڕێز:
١-پ.د. سرهنگ حمید (دەستورەنیشتمانییەکان و بنیاتنانى ئاشتى)
٢-پ.ى.د. ئالان بهاءالدین (هەماهەنگى نێوان زانکۆکان و حکومەت)
٣-پ.ى.د. شاهۆ غفور (ڕێوشوێنى حکومڕانى زانکۆ)
٤- د.سۆلین محمد (پەیوەندى نێوان ڕێژەى دەرچووانى یاسا و جێبەجێکردنى یاسا)
تەوەرەکان:
تەوەرى یەکەم (Peace And Justice)
تەوەرى دووەم (Working With Government)
تەوەرى سێیەم (University Governace)
تەوەرى چوارەم (Proprtion of graduates in law and civil enforcement)
مامۆسانى بەژدابوو لە توانیان به شێوه‌یه‌كی زۆر جوان و ڕێك و پێك وۆرکشۆپەکە پێشكه‌ش كه‌ن بۆ ئامه‌ده‌بووان كه بووه جێ سه‌رنج و ده‌ست خۆشی به‌ڕێزان ڕاگری كۆلێژ، ی.ڕاگر، سه‌رۆك به‌ش و گشت مامۆستایان و قوتابیانی ئامه‌ده‌بوو.
وجێگاى ئامەژەپێکردنە کە وۆرکشۆپەکە بەڕێوەبردرا لە لایەن مامۆستاى بەڕێز (پ.ى.د. عماد فتاح اسماعیل).
دوواتر وۆرکشۆپەکە دەوڵەمەند کرا بە گفتووگۆ و پرسیار و پێشنیارى ئامەدەبووان.
له كۆتای دا وێنه‌ی به كۆمه‌ڵ چركاندرا بۆ ئامه‌ده‌بووان.
دڵشاد محمد رحمن
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی کۆلێژی یاسا
زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر