

ئاگاداری
سڵاو مامۆساتایانی بەڕێز…
لە ژێر چاودێری بەڕێز ڕاگری كۆلێژی یاسا (پ.د.بەختیار صابر بایز) وهەماهەنگی نێوان هەریەك لە لێژنەی دڵنیایی جۆری و پەرەپێدانی پڕۆگرامەكان و لێژنەی تەندروستی و سەلامەتی و لێژنەی ڕانكینگ، كۆلێژەكەمان لە ڕۆژی سێشەممە ڕێكەوتی ( 4/2/2024) كاتژمێر (10:30) لە هؤڵی (پ.د.خالید سعید) هەڵدەستێت بە ڕێكخستنی سیمپۆزیۆمێك بە ناونیشانی (Zero Hunger – رۆڵی یاسا و ئاین له نههێشتنی برسیهتی)، كە لە لایەن بەڕێز ( د.شهلة علي أحمد) بەڕێوەدەچێت و ئەم سیمنارانەی خوارەوە لەخؤدەگرێت:
1. سیمنارێك بە ناونیشانی (National Hunger – برسییەتی لەسەر ئاستی نیشیتمانی) لە لایەن بەڕێز( د.آلاء هیمان علي) پێشكەش دەكرێت.
2. سیمنارێك بە ناونیشانی ( Campus Food Waste – بەهەدەردانی خۆراك) ئەنجام دەدرێت كە ئەم بابەتانە لەخۆ دەگرێت:
أ. بابەتێك بە ناونیشانی ( بەهەدەردانی خۆراك لە ڕووی شەریعەتی ئیسلامیەوە) لە لایەن بەڕێز (پ.د.نوزاد صدیق سلیمان) پێشكەش دەكرێت.
ب. بابەتێك بە ناونیشانی (ئامرازە یاساییەكانی بەرەنگاربونەوەی بەهەدەردانی خۆراك / كەمپەسی زانكۆ وەك نموونە) لە لایەن بەڕێز ( د.ماردین دڵنیا علي) پێشكەش دەكرێت.
ت. بابەتێك بە ناونیشانی ( زیانە ئابوریەكانی بەهەدەردانی خۆراك لە نێو كەمپەسی زانكۆدا) لە لایەن بەڕێز (م.ی.تارا معاذ عباس) پێشكەش دەكرێت.
3. سیمانرێك بە ناونیشانی ( Student Hunger – برسییەتیی قوتابی) لە لایەن قوتابی قۆناغی چوارەم (تابلۆ كرمانج صابر) پێشكەش دەكرێت.
لەگەڵ رێزدا
لێژنەی دڵنیایی جۆری وپەرەپێدانی پڕۆگرامەكان