

زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر
کۆلێژی یاسا
ئه‌نجام دانی كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی مافی مرۆڤ له ڕۆژی جیهانی جاڕنامه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ
ڕۆژی سێشه‌ممه رێكه‌ووتی 2024-12-10 كاتژمێر 10ی به‌یانی ، بە ئامەدەبونی به‌ڕێز (ڕێبه‌ر احمد) وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ، و به‌ڕێز خاتوو (پ.د. منی یوخنا یاقو) سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستان-عێراق، بەڕێزان (پ.د. بخت‌یار صابر بایز) ڕاگری کۆلێژی یاسا ، (د.علی طه اكرم) سەرۆک بەش ،(پ.د. سرهنگ البرزنجی) به‌رپرسی سه‌نته‌ری مافی مرۆڤ له كۆلێژی یاسا، (پ.د. تاڤگە عباس البستانی) بەرپرسی هۆبەی دڵنیای جۆری و پەرەپێدانی پرۆگرامەکان ، (د.دیاری مسعود خلیل) به‌رپرسی لێژنه‌ی دڵنیای جۆری ، ژمارێک لە مامۆستایانی کۆلێژی یاسا، و ژماره‌یه‌ك له دادوه‌ر و مامۆستایانی زانكۆ و یاسا ناسان و كه‌سایه‌تی و میوانی ده‌ره‌كی له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان .
له ژێر دروشمی (پێكه‌وه بۆ باشتر كردنی ڕه‌وشی مافی مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستان-عێراق) ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستان-عێراق به ئه‌نجام دانی كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی مافی مرۆڤ له ڕۆژی جیهانی جاڕنامه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ له هۆتێل ڕۆتانا.
ته‌وه‌ره‌كانی كۆنفراسه‌كه پێك هاتوو له پێشكه‌شكردنی سێی پانێڵ و به‌م شێوه‌ی خواره‌وه:
1-پانێڵی یه‌كه‌م (ئازادی بیروو ڕا)
پێداویستیه‌كانی پاراستن و ئاڵنگاری سنورداركردن
2-پانێڵی دووه‌م (سه‌روه‌ری یاسا)
سه‌روه‌ری یاسا‌و ڕۆڵی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری له پاراستنی ماف و ئازادیه‌كان
3-پانێڵی سێیه‌م (ته‌وه‌ری وتاری ڕقه‌به‌ری)
وتاری ڕقه‌به‌ری له نێوان گه‌ره‌نتی كردنی ئازادی ڕاده‌ربڕین و پێویستی تاوانباركردن
وهه‌ر سێی پانێل زۆر به باش و جوانی پێشكه‌شكرا له لایه‌ن به‌ژداربووان و دواتر ده‌رگای گفتووگۆ كراوه بۆ پرسیار و پێشنیاری ئامه‌ده‌بووان .
له كۆتایی دا قه‌ڵغانی ڕێز لێنان پێشكه‌ش كرا له لایه‌ن ڕیخه‌ران و مێوانان بۆ به‌ژدربووانی ته‌وه‌ره‌كانی كۆنفراسه‌كه.
دڵشاد محمد رحمن
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی کۆلێژی یاسا
زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر