

زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر
كۆلێژی یاسا
رۆژى دووشه‌ممه ڕێكه‌وتی 20/2/2023 كاتژمێر10:30ی am له گۆڕه‌پانی كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی ، له درێژه‌ی كار‌و چالاكیه‌كانی لێژه‌نه‌ی نوێنه‌راتی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان، به هه‌ماهه‌نگی له گه‌ڵ ڕاگرایه‌تی كۆلێژ و به‌رپرسی كارگێری وخۆیه‌تی ، به ئامه‌ده‌بوونی به‌ڕێزان ( پ.د.حسین توفیق فيض الله ) ڕاگری كۆلێژ به وه‌كاله ، ( پ.د.مسعود حمید اسماعیل ) سه‌رۆك به‌ش، ( پ.ی.د. قاسم هاشم محمود ) ی.ڕاگر، ( عبدالكریم حاتم ) به‌رپرسی لێژنه‌ی نوێنه‌راتی قوتابیانی كۆلێژی یاسا (ی.ق.ك) ، وبه‌شێك له قوتابیانی كۆلێژ، كۆتایی هات به خولی تۆپی پێ بچووك له سه‌ر ئاستی كۆلێژی یاسا .
كه تیایدا هه‌ردوو تێپی گرووپی (D) قۆناغی دووه‌م و گرووپی (A) قۆناغی سێیه‌م كه‌وتنه به‌رامبه‌ر یه‌ك ، و له ئه‌نجامی یاریه‌كه دا تیپی گرووپی (D) قۆناغی دووه‌م سه‌ركه‌ووت ویاریهكهی برده‌وه وبوونه براوه‌ی خوله‌كه .
به‌ختێكی باشتر بۆ براوه‌ی دووه‌م و هه‌موو تیمه‌كانی تر.
ولهكۆتای دا له لایه‌ن به‌ڕێزان ( ڕاگر ، ی.ڕاگر ، سه‌رۆك به‌ش ، به‌رپرسی لێژنه‌ی نوێنه‌راتی قوتابیانی كۆلێژ ) خه‌ڵات و ڕێزلێنان پێشكه‌ش كرا به یاریزانان و ناووبژیوان .
دڵشاد محمد رحمن
به‌رێوه‌به‌رى ڕاگه‌ياندنى كۆلێژى ياسا
زانكۆى سه‌لاحه‌ددين