

رۆژی سێشەممە بەرواری 29/11/2022 کاتژمێر 9:30 ی به‌یانی له هۆڵی پ.د.خالد سعید كۆلێژی یاسا ، به ئامه‌ده‌بوونی به‌ڕێزان ( پ.د. نبیل عادل فخری ) نوێنه‌ری به‌ڕێز سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌ددین و به‌ڕێوه‌به‌ری دڵنیای جۆری له سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ ، ( پ.د. حسین توفیق فیض الله ) ڕاگری كۆلێژی یاسا به وه‌كاله‌ت ، ( پ.ی.د. قاسم هاشم محمود ) ی.ڕاگر ، ( پ.ی.د. تاڤگه عباس البستانی ) به‌ڕێوه‌به‌ری هۆبه‌ی دڵنیای جۆری كۆلێژی یاسا ، به‌شێك له سه‌رۆك به‌شه‌كانی كۆلێژه‌كان ، به‌شێك به‌رپرسانی هۆبه‌ی دڵنیایی جۆری كۆلێژه‌كانی زانكۆ ، به‌شێك له به‌ڕێزان مامۆستايان و قوتابیانی كۆلێژه‌كان .
بەرێوەبەرایەتی گشتی سەنتەری توێژینەوەی زانستی زانکۆی سەلاحەددین بە هاوبەشی لەگەل کۆلێژی پەروەردە و بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆری زانکۆ و هۆبه‌ی دڵنیای جۆری كۆلێژی یاسا ،
ھەڵسان بە ئەنجام دانی وێرکشۆپێکی نیشتمانی بە ناوونیشانی :
(Student Projects and Research Challenges (SPARC))
پرۆژەی قوتابیان و ئاستەنگەکانی ئەنجامدانی توێژینەوە ،
کە لەلایەن کۆمەڵێک مامۆستا و توێژەری پڕ ئەزموونی زانکۆ ئامهدهكرابوو ..
پرۆژەی توێژینەوەی دەرچوونی قوتابیان دەروازەیەکی گرنگە بۆ دەستەبەرکردنی مەعریفەت لە لای قوتابی، هەرچەمدە ئالنگاری و ئاستەنگەکان زۆرن .
به‌رنامه‌ی وێركشۆپ:
– به‌خێر هاتنی میوانه‌كان
– سرودی نیشتیمانی عیراق
– سرودی نیشتیمانی كوردستان
– وتاری وێركشۆپ له لایه‌ن ( پ.د. نبیل عادل فخری )
– پێشكه‌ش كردنی چیرۆكی سه‌ركه‌وتن له لایه‌ن قوتابێكی سه‌ركه‌وتووی پرۆژه‌ی ده‌رچوون ( رۆژان عبیدالله علی )
– ووتاری به‌ڕێز م. حسێن احمد مصطفى
– ووتارى به‌ڕێز د. دلێر دڵشاد كورده
– ووتارى به‌ڕێز د.دڵشاد مه‌حمود عه‌بدولڕه‌حمان
پاشان پانێڵ پێشكه‌ش كرا له لایه‌ن به‌ڕێزان :
م. حسین احمد مصطفى ، د. دلێر دڵشاد كورده ، د. دڵشاد مه‌حمود
به‌ڕێوه‌به‌ری پانێل
م. هه‌رده‌وان محمود
و پانێله‌كه ده‌وڵه‌مه‌ند كرا به راو بۆچون و پرسيارى ئامه‌ده‌بوان .
وجێگای ئامهژهپێكردنه كه به‌رنامه وێركشۆپ پێشكه‌ش كرا له لایه‌ن به‌ڕێز د. احمد سه‌یدو .
وله كۆتاى دا ڕێزلێنان دابه‌ش كرا بۆ مامۆستایانی به‌ژدار بوو و لێژنه‌ی ئاماده‌كاری وێركشۆپ .
ووێنه‌ی هاوبه‌ش بۆ ئامه‌ده‌بوان چركاندرا .
دڵشاد محمد رحمن
به‌رێوه‌به‌رى ڕاگه‌ياندنى كۆلێژى ياسا
زانكۆى سه‌لاحه‌ددين