

رۆژی یه‌ك شه‌ممه ڕێكه‌وتی ١-١٢-٢٠١٩ له میانه‌ی چاڵاكییه‌كانی “به‌رێوه‌به‌رایه‌تی چاڵاكی وه‌رزشی زانكۆی سه‌لاحه‌ددین-هەولێر” له تۆپی پێی بچووك، كات ژمێر ٤ی پاش نیوه‌ڕۆ له یاریگای چاڵاكی وه‌رزشی په‌روه‌رده‌ی جه‌سته‌یی و زانسته وه‌رزشییه‌كان، هه‌ردوو تیپی فه‌رمانبه‌رانی كۆلێژی یاسا و كۆلێژی كشتوكاڵ یاریان ئه‌نجام دا .. و یاریەکە کۆتایی هات بە بردنەوەی تیپی کۆلێژی یاسا بە ئەنجامی ٦ گۆڵ بەرامبەر ٣ گۆڵ بۆ تیپی کۆلێژی كشتوكاڵ، وە گۆڵهكان تۆمار كران له لایه‌ن ئه‌م یاریزانانه : گۆران قادر ٣ گۆڵ، ڕێباز نادر ١ گۆڵ، رێباز رفعت ١ گۆڵ، نه‌هرۆ سورداش ١ گۆڵ، وە لێرەوە پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی تیپی فتبۆڵی فه‌رمانبه‌رانی کۆلێژ و مامۆستا (حسین لەتیف ) لە یەکەی وەرزشی کۆلێژ ده‌كه‌ین.
سەرچاوە: دڵشاد – ب. ڕاگه‌ياندنى كۆلێژ