

له ڕۆژی چوارشه‌م به‌رواری 19/12/2018 كاتژمێر 11:00 ی به‌یانی له زانكۆی سه‌لاحه‌ددین كۆلێژی یاسا و زانسته‌سیاسیه‌كان /هه‌ولێر لێژنه‌ی نوێنه‌رانی قوتابیان هه‌ڵسان به‌رێكخستنی سمینارێك به ئاماده‌بوونی ڕاگری كۆلێژ به‌رێز(پ.ی.د.كاوان اسماعیل گه‌ردی) و مامۆستایانی كۆلێژ له سه‌ره‌تا ووته‌ی به‌خێرهاتنی میوان كرا له‌لایه‌ن به‌رپرسی لێژنه‌ی نوێنەرایەتی قوتابیان (ئازاد مرشد) پێشكه‌ش كرا وه راگری كۆلێژ چه‌ند وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد، دواتر خاتوون (كورده عمر ) چه‌ند وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد ده‌رباره‌ی رۆلی چاڵاكی (به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی له دژی ئافره‌تان) له‌دواییدا سمینارێك پێشكه‌ش كرا له‌لایه‌ن راوێژكاری یاسایی به‌رێز (عزالدین عبدالله یاسین) به ناونیشانی (به‌ره‌و كۆمه‌ڵگایه‌كی بێ توند وتیژی) له هۆلی (د.خالد توفیق سعید) له‌كۆتایدا به‌پرسیارو وه‌لام سمیناره‌كه كۆتایی هات.