

رۆژى چوار شه‌ممه ڕێكه‌وتی 17/1/2024 كاتژمێر10:30ی am له هۆڵی (پ.د.خالد سعید) بۆ سیمینارات ، به ئاما‌ده‌بوونی به‌ڕێزان ( پ.ی.د. قاسم هاشم محمود ) ی.ڕاگر ، ( پ.د. تاڤگه عباس البستاني ) به‌رپرسی هۆبه‌ی دڵنیای جۆری و په‌ره‌پێدانی پرۆگرامه‌كان ، ( د. یونس عثمان ) به‌رپرسی هۆبه‌ی گۆڤاری یاسا و رامیاری ، ( م.ى.كفاح حميد سلطان ) بەرپرسى هۆبەیی خوێندنى باڵا ، و به ئاما‌ده‌بوونی به‌شێك له به‌ڕێزان مامۆستایان و قوتابیانی كۆلێژ، به هه‌ماهه‌نگی نێوان سه‌رۆكایه‌تی به‌ش وهۆبه‌ی دڵنیای جۆری و په‌ره‌پێدانی پرۆگرامه‌كان كۆلێژ، دیدارێک بە ناونيشانى ( بواری جێبەجێکردنی یاسای نێودەوڵەتی مرۆڤایەتی )
لە لایەن بەشێک لە قوتابیانی پۆلی چوارەم ئەنجام درا بە سەرپەرشتی د.سولاف کاکەیی مامۆستای وانەی یاسای نێودەوڵەتی مرۆڤایەتی .
تەوەرەکانی سیمینارەکە بەم شێوەیەى خوارەوە بوو:
پێشکەشکاری سیمینار قوتابی (شەیماء مطلب)
1- (شانۆی خوێناوی) فەلسەفەی دین لە جەنگەکان و هێرشی دوێنێی ئێران بۆ هەولێر_لە لایەن قوتابی (هەڵکەوت کەمال).
2- دیکۆمێنتارییەک دەربارەی مێژووی هاتنی ئیسرائیلیەکان بۆ ناوچەکە وچۆنیەتی دامەزراندنی دەولەتی ئیسرائیل تاکو یەکەم زەنگی جەنگ نێوان ئەو دوو بەرەیە _ لە لایەن قوتابی (دونيا صديق).
3- ڕۆڵی نەتەوە یەکگرتووەکان ودام ودەزگاکانی و کاریگەریی ڤیتۆ لەسەر هەڵوێستەکانی ئەم ڕێکخراوە _ لە لایەن قوتابی (زکریا عبدالواحد).
سه‌راتای چالاكیه‌كه ده‌ستی پێكرد به وه‌ستان بۆ خولێك بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی ڕزگاری خاكی كوردستان .
پاشان دیدارەکە به شێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمی و زانستی و پڕ زانیاری پێشكه‌شكرا له لایه‌ن قوتابیانى بەژدابوو.
و ديدارەکە ده‌وڵه‌مه‌ند كرا به راو بۆچون و پرسيارى ئامه‌ده‌بوان .