

بۆ قوتابیانی هه‌ر پێنج قۆناغی كۆلێژه‌كه‌مان
له پێناو بره‌ودان به خستنه‌رووی توانا و لێهاتوویی قوتابیانی زانكۆمان زانكۆی سه‌لاحه‌ددین پاڵپشتی دارایی وگرانتی نێوخۆیی ده‌به‌خشێته قوتابیان. ئه‌وانه‌ی ئایدیا و بیرۆكه‌ی به سوودیان هه‌یه و خزمه‌ت به سێكته‌ره جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگه یاخود پێشخستنی زانكۆمان ده‌كات. وه دواکات بۆ پێشکەش کردن ٢٠-١١-٢٠٢٢ ە. وه قوتابیان به تاك یان به‌كۆمه‌ڵ ده‌توانن به‌شداری بكه‌ن.
قوتابی پێش ئه‌وه‌ی لینكی سهبمیتكردنی داواكاری پربكاته‌وه پێویسته (Presentation Template) و (Grant Form Idea) له‌م لینكه دابه‌زینی و پری بكاته‌وه
لینكی دابه‌زاندنی هه‌ردوو فۆرم: http://su.edu.krd/qa/guideline-forms
ئینجا لینکی سەبمیتکردنی داواکاری بۆ وەرگرتنی ئایدیای بەسوود. پربكاته‌وه و سه‌بمیتی بكات تا كو داواكاریه‌كه‌ی وه‌ربگیرێت.
لینكی سهبمیتكردن: http://su.edu.krd/form/student-idea-grant
تێبینی : فۆرم و تیمبلێت له لینكی سهبمیتكردن ئه‌بلۆد ده‌كرێ.
له‌گه‌ڵ رێزدا …….
لێژنهێ دڵنیایی جۆری به‌شی یاسا