

زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر
کۆلێژی یاسا
ئه‌نجامدانی سیمینار
ڕۆژی یه‌ك شه‌ممە ڕێکەوتی 2025/2/16 كاتژمێر 10:30ی له هۆڵی (پ.د. خالد سعید) بۆ سیمینارات،
لێژنەى دڵنیایی جۆری و پەرەپێدانی پڕۆگرامەكانی کۆلێژى یاسا، هەڵسا بە ئەنجامدانى سیمینارێک بە ناونیشانی (تاوانی ده‌ستدرێژی ئه‌لكترۆنی بۆ سه‌ر خێزان و ئافره‌ت) لە لایەن هه‌ریه‌ك له به‌رێزان: (مقدمی ماف په‌روه‌ر لانه لقمان مصطفى) و (عقیدی ماف په‌روه‌ر دیار عثمان حسین) به‌رێوه‌به‌ری كاروباری یاسایی له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی توندوتیژی خێزان و ئافره‌ت، و هه‌ردوو قوتابی (شه‌وان سه‌رباز – ژینیا شێرزاد) به‌سه‌رپه‌رشتی به‌رێز (د.فێنك جعفر حسین) مامۆستا له به‌شی یاسا پێشکەش کرا.
بەڕێزان بەژدابووانی سیمیناره‌كه زۆر بەجوانی پێشکەش یان کرد بە ئامەدەبووان.
لەلای خۆیە بەڕێز (پ.ی.د. قاسم هاشم محمود )ی.ڕاگری كۆلێژی یاسا دەست خۆشى لە سەرپشتیار و بەژداربووانی سیمیناره کرد بۆ پێشکەشکردنى بەشێوەیەکی زۆر جوان و باش.
دوواتر سیمینارەکان دەوڵەمەند کران بە گفتووگۆ و پێشنیار و پرسیاری ئامەدەبووان.
له كۆتایی دا سوپاس و ڕێزلێنان له لایه‌ن به‌ڕێز (پ.ی.د. قاسم هاشم محمود )ی.ڕاگری كۆلێژی یاسا پێشكه‌ش كرا بۆ به‌ڕێزان :
(مقدمی ماف په‌روه‌ر لانه لقمان مصطفى) و (عقیدی ماف په‌روه‌ر دیار عثمان حسین) به‌رێوه‌به‌ری كاروباری یاسایی له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی توندوتیژی خێزان و ئافره‌ت
دڵشاد محمد رحمن
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی کۆلێژی یاسا
زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر