

ڕۆژی پێنجشەمه ڕێكەوتی 2020/12/17 كاتژمێر 9ی بەیانی له هۆڵى پ.د.خالد سعید توفیق ، كۆلێژى ياسا / زانكۆى سەلاحەددين- هەولێر، و بە ئامادەبوونى بەڕێزان ( پ.ی.د.كاوان اسماعیل ابراهیم) ڕاگری كۆلێژ، و ( پ.ی.د.نجدت صبری ئاكریی) به‌ڕیوبه‌ری گشتی له دیوانی وه‌زاره‌تی خوێندنی بالأ وتوێژینه‌وه‌ی زانستی، و ( پ.ی.د.مسعود حمید اسماعیل) سه‌رۆك به‌ش، وخاتوو (كفاح حمید سلطان) به‌رپرسی هۆبه‌ی خووێندنی باڵا، تاوتۆێى دكتۆرا نامەى قوتابى (ڕزگار عبدال محمود) به ناونیشانی ( الهیئة المستقلة للانتخابات و دورها فی نزاهه العملیة الانتخابیة – دراسة مقارنة ) له پسپۆری یاسای گشتی كرا، ولێژنەى تاوتوێكردنى دكتۆرا نامەكه پێك هاتبوو له بەڕێزان :
1- پ. د. كمال سعدی مصطفی / سه‌رۆك لێژنه
2- پ. د. سرهنك حمید صالح / ئه‌ندام
3- پ. د.شورش حسن عمر / ئه‌ندام
4- پ.ی.د. اڤین خالد عبدالرحمن / ئه‌ندام
5- پ.ی.د. شاڵاو صباح عبدالرحمن / ئه‌ندام
6- پ.د. عبدالملك یونس محمد / ئه‌ندام وسەرپەرشتیار
وپاش گفتوگووێكى تێرۆ تەسەل، دكتۆرا نامەکەی پێ به خشرا، و لێرەوە پيرۆز بايەکی گەرمی لێدەکەین .
دڵشاد محمد رحمن
به‌رێوه‌به‌رى ڕاگه‌ياندنى كۆلێژى ياسا
زانكۆى سه‌لاحه‌ددين