

رۆژی دوو شەمه ڕێكەوتی 2020/12/28 كاتژمێر 9ی بەیانی له هۆڵى تاووتوێكردن كۆلێژى ياسا / زانكۆى سەلاحەددين- هەولێر، و بە ئامادەبوونى بەڕێزان ( پ.ی.د.مسعود حمید اسماعیل) سه‌رۆك به‌ش، و (د.شوان عه‌لاف) بڕیارده‌ری به‌ش، تاوتۆێى ماستەر نامەى قوتابى (حنان عبدالرحمن عزیز) به ناونیشانی (التنظیم القانونی لفروع الشركات الاجنبیة العاملة فی العراق) دراسه مقارنه فی ضوء نظام رقم (2) لسنة 2017، له پسپۆری یاسای تایبه‌ت كرا، ولێژنەى تاوتوێكردنى ماستەر نامەكه پێك هاتبوو له‌م مامۆستا بەڕێزانهی خواره‌وه :
-1پ. د. ازاد شكور صالح / سەرۆك لێژنه
-2 پ.ی. د. نجدت صبری ئاكره‌یی / ئه‌ندام
-3 د.هه‌ڵمه‌ت محمد اسعد / ئه‌ندام
-4پ.د. حسین توفیق فیض الله / ئه‌ندام وسەرپەرشتیار
وپاش گفتوگووێكى تێرۆ تەسەل، ماستەر نامەکەی پێ به خشرا، و لێرەوە پيرۆز بايەکی گەرمی لێدەکەین .
دڵشاد محمد رحمن
به‌رێوه‌به‌رى ڕاگه‌ياندنى كۆلێژى ياسا
زانكۆى سه‌لاحه‌ددين