

« « « « « » » » » »
ڕۆژی پێنج شەمه ڕێكەوتی 9/2020/17 كاتژمێر9ی بەیانی له هۆڵى پ.د.خالد سعید توفیق ، كۆلێژى ياسا / زانكۆى سەلاحەددين- هەولێر، و بە ئامادەبوونى بەڕێزان (پ.ی.د.كاوان اسماعیل گه‌ردی) ڕاگری كۆلێژ، و (پ.ی.د.مسعود حمید اسماعیل) سه‌رۆك به‌ش، وخاتوو (كفاح حمید سلطان) به‌رپرسی هۆبه‌ی خووێندنی باڵا، تاوتۆێى ماستەر نامەى قوتابى (خۆشناو عبدالله عزیز) به ناونیشانی ( معوقات تنفیذ العقد الاداري فی العراق . دراسة مقارنة ) له پسپۆری یاسای گشتی كرا، ولێژنەى تاوتوێكردنى ماستەر نامەكه پێك هاتبوو له‌م مامۆستا بەڕێزانهی خواره‌وه :
پ.ی.د. مریوان صابر حمد / سەرۆك لێژنه -1
/ ئه‌ندام پ.ی.د. مصطفی رسول حسین -2
پ.ى.د.عثمان یاسین علي / ئه‌ندام -3
پ.د. سه‌نگه‌ر داود حمد / ئه‌ندام وسەرپەرشتیار -4
وپاش گفتوگووێكى تێرۆ تەسەل، ماستەر نامەکەی پێ به خشرا، و لێرەوە پيرۆز بايەکی گەرمی لێدەکەین .
دڵشاد محمد رحمن
به‌رێوه‌به‌رى ڕاگه‌ياندنى كۆلێژى ياسا
زانكۆى سه‌لاحه‌ددين