

ڕۆژی یه‌ك شەمه ڕێكەوتی ٢٠١٩/12/22 كاتژمێر ٩ی بەیانی له هۆڵى پ.د.خالد سعید توفیق ، كۆلێژى ياسا / زانكۆى سەلاحەددين- هەولێر، بە ئامادەبوونى بەڕێزان (پ.ی.د.کاوان اسماعیل ابراهیم) ڕاگری کۆلێژی یاسا و (پ.ی.د. قاسم هاشم محمود ) ی.ڕاگر ، و (پ.ی.د. مسعود حمید اسماعیل ) سەرۆکی بەشی یاسا ، تاوتۆێى ماستەر نامەى قوتابى (مظفر جوهر صوفي) له پسپۆری یاسای گشتی كرا، بە سەرپەرشتی بەڕێز(پ.ی.د.مریوان صابرحمد) ، ولێژنەی تاوتوێكردنى ماستەر نامەكه پێك هاتبوو له بەڕێزان:
(پ.ی.د.سه‌نگه‌ر داود محمد) سەرۆك لێژنه، و ئەندامێتى به‌ڕێزان (پ.ى.د.مصطفی رسول حسین) و (دادوه‌ر.د.عثمان یاسین علي) ڕاوێژكار له ئه‌نجومه‌نی شورای هه‌رێم ، و بەڕێز سەرپەرشتیاری ماستەر نامەکە ، و پاش گفتوگووێكى تێرۆ تەسەل، ماستەر نامەکەی پێ به خشرا، و لێرەوە پيرۆز بايەکی گەرمی لێدەکەین.
دڵشاد محمد رحمن
به‌رێوه‌به‌رى ڕاگه‌ياندنى كۆلێژى ياسا
زانكۆى سه‌لاحه‌ددين