زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر
له كۆلێژی یاسا ، گفتوگۆی توێژینه‌وەیه‌كی ماسته‌ر به‌ڕێوه‌چوو
ڕۆژی پێنج شه‌ممه ڕێكه‌وتی 2023 / 1 / 19 ، كاتژمێر 9ی به‌یانی له كۆلێژی ياسا، به ئامه‌ده‌بوونی به‌ڕێزان ( پ.د. حسین توفیق فيض الله ) ڕاگری كۆلێژ به‌وه‌كاله ، ( پ.د.مسعود حمید اسماعیل ) سه‌رۆك به‌ش ، خاتوو (كفاح حمید سلطان ) به‌رپرسی هۆبه‌ی خوێندنی باڵا ، تاوتوێی تێزی ماسته‌ر نامه‌ی قوتابی خوێندنی باڵا ( تریفه یوسف حسین )، له‌به‌شی ( یاسای گشتی – ئاسایی ) به ناونیشانی ( جريمة تهريب النفط والغاز ومشتقاتهما في قانون اقليم كوردستان – العراق رقم 3 لسنة 2020 ) ئه‌نجام درا .
لێژنه‌ی تاوتوێكردن و گفتوگۆكردن پێكهاتبوون له مامۆستا به‌رێزانه‌ی خواره‌وه :
1- پ.د. براء منذر كمال – سه‌رۆك لێژنه
2- پ.ى.د. تاڤگه عباس توفیق – ئه‌ندام
3- پ.ی.د. رزگار عبدالكریم صالح – ئه‌ندام
4-پ.د. اوزدن حسین رحمن – ئه‌ندام وسه‌رپه‌رشتیار
دڵشاد محمد رحمن
به‌رێوه‌به‌رى ڕاگه‌ياندنى كۆلێژى ياسا
زانكۆى سه‌لاحه‌ددين