

ڕۆژی پێنج شه‌مه بەرواری 26/9/2019 له هۆڵی خوالێخۆشبوو پ.د.خالد سعید توفیق كۆلیژی یاسای زانكۆی سه‌لاحه‌ددین ، وبەئامەدەبوونی بەڕێز ( پ.ی.د. کاوان اسماعیل ابراهیم ) ڕاگری کۆلێژ، وبەڕێز ( پ.ی.د. مسعود حمید ) سەرۆکی بەشی یاسا و (خاتوو کفاح حمید ) بەرپرسی هۆبەی خوێندنی باڵا ، و بەشێک لە بەڕێزان مامۆستایانی کۆلێژ ، تاوتۆيی ماسته‌رنامه‌ی قوتابی (حه‌لا عبد الرحمن نوره‌دین) بەڕێوەچوو ،
له‌ژێر ناو نیشانی ( إجراوات إبرام و تنفیذ عقد الشراكه بین القطاعین العام و الخاص فی القانون العراقی ) ،
و لیژنه‌ی گفتوگۆ پێكھاتبوو له ھه‌ریه‌ك له به‌رێزان:
پ . ی . د. دانا عبدالكریم /سه‌رۆك
پ . ی . د . محمد سلیم / ئه‌ندام
پ. ی . د . مه‌ریوان سابیر حمد / ئه‌ندام
پ. د . عبدالملك یونس محمد / ئه‌ندام و سه‌رپه‌رشتیار
ناوه‌رۆكی ماسته‌ر نامه‌كه‌دا لێكۆلینه‌وه‌یه‌كی به‌راوردكاریانه له خۆی ده‌گرێت له نێوان یاساكانی عێراق و مسر و فه‌ره‌نسا كه شێوازێكی تازه‌ی گرێبه‌ست كردنه له ھه‌موو عێراق و كوردستان ، خزمه‌ت به ژێرخانی ئابووری و یاسایی و كارگێری ده‌گه‌یه‌نێت ، به‌سوود وه‌رگرتن له رێنمایی ژماره دووی سالی ٢٠١٦ ی حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به رێكاره‌كانی به‌ستنی گرێبه‌ستی ھاوبه‌ش له نێوان كه‌رتی گشتی و كه‌رتی تایبه‌ت به‌وردی خرایه روو .
لیژنه‌ی گفتوگۆ پێكھاتبوو له ھه‌ریه‌ك له‌به‌رێزان:
پ . ی . د. دانا عبدالكریم /سه‌رۆك
پ . ی . د . محمد سلیم / ئه‌ندام
پ. ی . د . مه‌ریوان سابیر حمد / ئه‌ندام
پ. د . عبدالملك یونس محمد / ئه‌ندام و سه‌رپه‌رشتیار.
وپاش گفتوگۆيه‌کی تێر وتەسەل ماستەر نامەکە پەسەند کرا .
لێروە پیرۆز بایەکی گەرم ئاراستەی قوتابی (حه‌لا عبد الرحمن نوره‌دین) دەکەین .. ونوخشەبێ لە شهادەی دکتۆرا انشاء الله .
دڵشاد محمد
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی کۆلێژی یاسا
زانکۆی سەلاحەددین