

زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر
كۆلێژی یاسا – سیمینار
رۆژى سێشه‌ممه ڕێكه‌وتی 10/1/2023 كاتژمێر10:30ی am له هۆڵى مه‌دره‌ج ، به ئامه‌ده‌بوونی به‌ڕێزان ( پ.د. حسين توفيق فيض الله ) ڕاگرى كؤلێژ به وه‌كاله ، ( پ.ی.د. قاسم هاشم محمود ) ی.ڕاگر ، (پ.ی.د. تاڤگه عباس البستانی ) به‌رپرسی هۆبه‌ی دڵنیایی جۆری ، وبه‌شێك له به‌ڕێزان مامۆستايان و قوتابیانی كۆلێژ، هۆبه‌ی دڵنیایی جۆری سیمینارێكی ئه‌نجام دا بۆ به‌ڕێز ( عدنان عثمان عزيز ) فه‌رمانبه‌ری یاسایی له به‌شی یاسایی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی چاكسازی ژنان و منداڵانی هه‌ولێر ، له ژێر ناونیشانی ( خستنه‌رووی دۆخی سزادراوان و راگیراوان له به‌ندینخانه‌كانی چاكسازی هه‌رێمی كوردستان ) .
سیمیناره‌كه رێكخرابوو له لایه‌ن به‌رێز ( د.محمد كاكه الله ) مامۆستا له به‌شی یاسا .
وله كۆتاى دا سیمیناره‌كه ده‌وڵه‌مه‌ند كرا به راو بۆچون و پرسيارى ئامه‌ده‌بوان .
دڵشاد محمد رحمن
به‌رێوه‌به‌رى ڕاگه‌ياندنى كۆلێژى ياسا
زانكۆى سه‌لاحه‌ددين