

زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر
كۆلێژی یاسا
خولی تۆپی پێی قوتابیانی كۆلێژه‌كانی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر
ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه ڕێكه‌ووتی 17/11/2024 كاتژمێر2ی pm به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان (پ.د. بەختیار صابر بایز) ڕاگری کۆلێژی یاسا ، (د. علی طە اکرم) سەرۆکی بەشی یاسا، (پ.د. سامان دزه‌یی) به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وه‌رزشی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، (امیر خورشید شێخانی) به‌رپرسی هۆبه‌ی سه‌رچاوه مرۆییه‌كان ، (دڵشاد محمد رحمن ) به‌رێوه‌به‌رى ڕاگه‌ياندنى كۆلێژى ياسا، (محمد زكریا عزیز) به‌رپرسی لێژنه‌ی نوێنه‌رایه‌تی قوتابیانی كۆلێژ.
له میانه‌ی پشبڕكێی خولی تۆپی پێی تیمه‌كانی قوتابیانی كۆلێژه‌كانی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، هه‌ردوو تیم كۆلێژی یاسا و كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌تی گه‌یشتن به‌یه‌ك ،
ودوای یاریه‌كی به‌هه‌ێز و به‌چێژ هه‌ردوو تیم له كاتی یاسای یاریه‌كه به بێ گۆڵ یه‌كسان بوون .
دواتر به لێدانی سزا تیپی كۆلێژی یاسا توانی یاره‌یه‌كه بباته‌وه .
لێره‌وه پیرۆزبایه‌كی زۆر گه‌ره‌م ئاراسته‌ی یاریزانان و ڕاهێنه‌ری تیپه‌كه ده‌كه‌ین.
دڵشاد محمد رحمن
به‌رێوه‌به‌رى ڕاگه‌ياندنى كۆلێژى ياسا
زانكۆى سه‌لاحه‌دين-هه‌ولێر