

زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر
كۆلێژی یاسا
خولی تۆپی پێ قوتابیانی كۆلێژه‌كانی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر
ڕۆژی دووشه‌ممه ڕێكه‌ووتی 26/11/2024 كاتژمێر2ی پاش نیوه‌ڕۆ له یاریگای كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی جه‌سته‌ی و زانسته وه‌رزشیه‌كان ،
له میانه‌یه‌ی پشبڕكێی خولی تۆپی پێ تیپه‌كانی قوتابیانی كۆلێژه‌كانی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، هه‌ردوو تیپی تۆپی پێ كۆلێژی یاسا و تیپی تۆپی پێ كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی جه‌سته‌ی و زانسته وه‌رزشیه‌كان گه‌یشتن به‌یه‌ك ،
ودوای یاریه‌كی بهههێز و به‌چێژ له كاتی یاسای خۆی یاریه‌كه به یه‌كسانی بە بێ گۆڵ ته‌واوو بوو.
دوواتر به لێدانی جه‌زا تیپی تۆپی پێ كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی جه‌سته‌ی و زانسته وه‌رزشیه‌كان توانی یاره‌یه‌كه بباته‌وه.
لێره‌وه پیرۆزبایه‌كی زۆر گه‌ره‌م ئاراسته‌ی یاریزانان و ڕاهێنه‌ری تیپی تۆپی پێ كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی جه‌سته‌ی و زانسته وه‌رزشیه‌كان ده‌كه‌ین، و له‌هه‌مان كات دا هیوای سه‌ركه‌ووتن بۆ تیپی تۆپی پێ كۆلێژی یاسا ده‌خوازین له یاریه‌كانی ئاینده‌دا.
دڵشاد محمد رحمن
به‌رێوه‌به‌رى ڕاگه‌ياندنى كۆلێژى ياسا
زانكۆى سه‌لاحه‌دين-هه‌ولێر