

زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر
كۆلێژی یاسا – دادگایه‌كی گریمانه‌یی
ڕۆژی دووشه‌ممه ڕێكه‌وتی 13/11/2023 كات ژمێر 10:30ی به‌یانی له هۆڵی كۆنفرانس – بینای ده‌رمان سازی / زانكۆی نۆڵج ، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان ( كیهان زرار غفور ) سه‌رۆكی زانكۆی نۆڵج ، ( پ.د. فرهاد علی ) ياريده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆی سه‌ڵاحەدین بۆ كاروباری قوتابیان و خوێندن به نوێنه‌رایه‌تی به‌ڕێز ( پ.ی.د. كامران محمد امین ) سه‌رۆكی زانكۆی سه‌ڵاحەدین ، ( م. ده‌شتی حاجی نجم ا‌لدین ) سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌مینداران ، ( د. شوان عمر خلیل ) ڕاگری كۆلێژی یاسا / زانكۆی نۆڵج ، ( د. انور عمر قادر ) سه‌رۆكی به‌شى ياسا / زانكۆی نۆڵج ، ( د. علي طه اكرم ) سه‌رۆكی به‌شى ياسا به وه‌كاله‌ت / زانكۆی سه‌ڵاحەدین / به نوێنه‌رایه‌تی به‌ڕێز ( پ.د. حسین توفیق فيض الله ) ڕاگری كۆلێژی یاسا به‌وه‌كاله‌ت / زانكۆی سه‌ڵاحەدین ، ( هه‌كار بهرام شێروانی ) به‌رپرسی نووسینگه‌ی زانكۆی سه‌ڵاحەدین (ی.ق.ك) ، (ئارماند محمد ) سه‌رۆكی ده‌زگای بنیاد و پێگه‌یاندنی نیشتیمان ، قوتابی ( عبدالكریم حاتم ) به‌رپرسی لێژنه‌یی نوێنه‌رایه‌تی قوتابیانی كۆلێژی یاسا / زانكۆی سه‌لاحه‌دین .
به‌شێك له به‌ڕێزان مامۆستايان و قوتابیانی كۆلێژی یاسای زانكۆی سه‌ڵاحەدین و زانكۆی نۆڵج .
کۆلێژی یاسای زانکۆی سەڵاحەدین بە هاوبەشی لەگەڵ فاکەڵتی یاسای زانکۆی نۆڵج هه‌ڵسان به ئه‌نجامدانی دادگایه‌كی گریمانه‌یی هاوشێوه‌ی دادگای تاوانه‌كانی هه‌ولێر /3 له سه‌ر كه‌یسێكی تاوان .
شایانی باسە کە ئەم چالاکییە ئەنجام دراوە لە لایان لێژنەی نوێنەرایەتی یەکێتی قوتابیانی کوردستان هەردوو کۆلێژی یاسای زانکۆی ناوبراو .
سهرەتایی چالاكیه‌كه ده‌ستی پێكرد به چەند ساتێک وەستان لە پێناو گیانی پاکی سەرجەم شەهیدان .
پاشان هه‌ر یه‌ك له به‌ڕێزان ( پ.د. كیهان زرار غفور ) سه‌رۆكی زانكۆی نۆڵج ، ( د. شوان عمر خلیل ) ڕاگری كۆلێژی یاسا / زانكۆی نۆڵج ، قوتابی ( عبدالكریم حاتم ) به‌رپرسی لێژنه‌یی نوێنه‌رایه‌تی قوتابیانی كۆلێژی یاسا / زانكۆی سهڵەحەدین ووته‌یان پێشكه‌ش كرد .
پاشان قوتابیانی به ژداربوو به شێوه‌یه‌كی پراكتیكی و زانستیانەی زۆر باش شێوازی دادگایه‌كی گریمانه‌یی پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان كرد .
و له كۆتایی دا سوپاس و پێزانینی ڕاگرایەتی کۆلێژی یاسای / زانكۆی نۆڵج دابه‌ش كرا بەسەر قوتابیانی به‌ژداربووی چالاكیه‌كه .
پاشان وێنه‌یی به كۆمه‌ڵ بۆ تیمی قوتابیانی به‌ژداربوو و میوانه‌كان چركاندرا .
دڵشاد محمد رحمن
به‌رێوه‌به‌رى ڕاگه‌ياندنى كۆلێژى ياسا
زانكۆی سه‌لاحه‌دین